بابه‌ت: هاورێ گيان 1...!
ئه‌ى هاورێ گيان ..
بۆ تۆى مرۆڤ .. بۆ تۆى ژيان .. خۆشه‌ويستيم گه‌وره‌تره له مه‌دارى سورانه‌وه‌ى ...
ئه‌م زه‌مينه و .. ئه‌ستێره‌كان ..
تۆم خۆشئه‌وێت بۆيه حه‌زئه‌كه‌م له‌م ژيانه بێ‌دار بيت و .. به‌خه‌به‌ر بي ..
هه‌موو ساتێ وه‌ك دره‌ختێ سێبه‌ر بكه‌يت .. باڵا به‌رز بى .. سنه‌وبه‌ر بى ..
گه‌ر بته‌وێ .. تۆ ده‌توانيت له ژيانا .. سه‌وز و .. جوان بيت .. گوڵى سور بى ..
بۆ تونێتى هه‌ژاره‌كان .. ببيت به ئاو ..
هه‌روه‌ك ده‌ريا .. بێ سنور بى ..
تۆ ده‌توانيت له ئاسمانا .. ئه‌ستێره بيت ..
ببيت به خۆر .. ببيت به مانگ .. تيشكى گه‌رمى خۆشه‌ويستيت بهاوێژى ..
له هه‌ركوێ بيت .. هه‌رچه‌ند دوور بيت ..
تۆ ده‌توانى بۆ برسێتى هه‌تيوه‌كان .. وه‌كو گه‌نم .. ببى به نان ..
وه‌كو هه‌ور به‌خشنده بيت .. لێوى وشك ته‌ر بكه‌يت و .. ببيت به دڵۆپێك ئاو ..
يان به باران ..
تۆ ده‌توانيت له‌م ژيانه وه‌ك خزمه‌ت كار .. خزمه‌ت بكه‌ى له پاشانا ..
له نێو دنياى ئه‌و ديو سنور ..
به بێ ترس وه‌ك باڵدارێ هێلانه‌يه‌ك دروست بكه‌ى ..
كتێبى (( له سفره‌وه بۆ ژێر سفر))
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm