1

بابه‌ت: ئەم جارە هەڕەشەکانى سەر سوریا جددیە!

ئەم جارە هەڕەشەکانى سەر سوریا جددیە!
https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn1/q71/s720x720/556823_545767372139500_977832464_n.jpg
ماوەى چەند ساڵێکە سەدان هەزار کەس کوژراوە لە سوریا، ئەمەش لەمیانەى شۆرشى خەڵک دژى دەسەلاتى عەلەوى بەعسى بەشار ئەسەد، بێگومان پلانى ئەمریکا و ئیسرائیل بریتى بوو لە پارچە پارچەکردن و درووستکردنى شەرى ناوخۆیی لە ولاتانى عەربى، تا رادەیەکى زۆر لە میصر و لیبیا و عێراق سەرکەوتووبوو، دواى ئەوەى ئەم شۆرشە لە سوریا گەیشتە لووتکە کەچى پشتگیرى لاوازى ئەمریکاو هاوپەیمانانى لە شۆرش و پشتگیرى روسیاو هاوپەیمانانى لە بەشار اسد واى کرد ئەم کوشتاریەى سوریا بێ وێنە بێت! ئەمریکاو ئیسرائیلیش لەدوورەوە سەیرى ئەو شەرەیان دەکرد و سوریاش بەمە بوو بە سێ بەش! کورد و سوونەو شیعە! بێگومان شۆرشیش تەندرووستى خۆى لەدەست داو چەندین لقى لێ بوەوە، بەهەمان شێوەش بەشار اسد گەیشتۆتە ئەوپەڕى لاوازى لەرووى ئابوورى و سەربازى و تەنانەت لە رووى پشتگیرى هاوپەیمانەکانیشى، دڵنیابن رووسیا خۆى ناخاتە نێو شەرێک کە زەرەرەکانى زۆر زۆر زیاترە لە بوونى قازانجى هاوپەیمانیەتى لەگەڵ سوریا، روسیا هەر چەندە زۆر بە تووندى دژى شەرى هاوپیەیمانان بوو بۆ سەر عێراق بەلام نەیتوانى ببێتە بەشێکى شەرەکە! بۆیە بۆ سوریا ئەوا بەهیچ شێویەک ئەو کارە ناکات! بەلام کەسێکى زەرەرمەندتر لە رووسیا بریتیە لە ئێران! چونکە ئەگەر ئێران بەهەر جۆرێک بەشدار بێت لەو شەرە ئەوا پلانى لێدانى ئێران نزیکتر دەبێتەوە! ئەگەر بەشداریش نەبێت! ئەوا لەبەرچاوى خۆى برا بچووکەکەى لەناودەچێت کە سوریایەو سەرەى ئەویش دێت!

سەبارەت بە لێدانى سوریا ئەوا وەکو عێراق نابێت! لێدانەکە تەنیا لەناوبردنى سوپاى حکومەتى سوریایە، ئەمەش لەرێگاى فرۆکەو مووشەکەوە ئەنجامدەدرێت! بەلام لەدوو بەرەوە رەنگە سوپاى سەربازی بچێتە سوریاوە! ئەویش باکورى سوریایە کە بێگومان تورکیا ئەو هەلە دەقۆزێتەوەو لە باکورەوە دێتە ژوورەوەو زۆر دڵنیاشم رووبەرووبوونەوە درووست دەبێت لەگەڵ ypg ، بێگومان ئەمەش یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانى تورکیا!

لە باشوورى رۆژئاواى سوریاش بەدڵنیاییەوە بەشێک لە هێزەکانى ئیسرائیل و ئەمریکا دێنە ژوورەوە. شەرى سوریاش هاوشێوەى شەرى لیبیا دەبێت! بۆیە چارەنووسى حکومەتى سوریاو بەشار ئەسەدیش بەو شەرە دەبەسترێتەوە!

سەبارەت بە هەرەشەى ئەو شەرە لەسەر ولاتانى هەرێمى من پێموانیە بەشار ئەسەد ئەو توانایەى مابێت هێرش بکاتە سەر دەوروبەرى، بەلکو لە بەرگرى لە هەندێک ناوچە زیاتر هیچى تر ناکات! ئەگەر هەر هەرەشەیەکیش بکات بۆنموونە هێرشى مووشەکى ئەوا تەنها بۆ تورکیا و ئیسرائیل دەبێت!

بەکورتیش ئێستا قەناعەتم بەو جۆرەیە کە ئەو چەکى کیمیایەى کە بەکارهات ئەوا بەشار اسد نەبوو کە بەکاریهێنا بەڵکو ئەمە لەدەرەوە رێکخرابوو! هۆکارەکەشى ئێستا روونە! بەلام بۆ ئەوکات زۆر روون نەبوو! دەتوانین بە پرسیارێک روونى بکەینەوە! تۆ حکومەتێکت بەدەستەوە بێت کە خەڵکەکەى دژى تۆ راپەریوەو شۆرش دەکات، تۆش رۆژانە سەدان خەڵک بکوژى! بێگومان واى نیشان دەدەى کە تۆ بێتاوانى و ئەو خەڵکانە تیرۆرستن، بۆیە هەرگیز بیانوو نادەیتە دەست ولاتانى وەکو ئەمریکا و ئیسرائیل کە بە ئاشکراو بەفەرمى دژى تۆ هاوکارى شۆرشگێرەکان دەکەن و لە بیانووێک دەگەرێن کە خۆیان هێرشت بکەنە سەر! بۆیە تۆ هەرگیز بیر لەوە ناکەیتەوە بیانوو بدەیتە دەستى ئەمریکاو ئیسرائیل! لەوکاتەشدا هیچ معقول نیە تۆ خۆت چەکى کیمیای دژى خەڵک بە ئاشکرا بەکاربهێنى لە ناوچەیەکى نزیکى پایتەخت، لەوکاتەش کە کۆمەلێک پشکنەرى نێودەوڵەتى هاتوون بۆ لێکۆلینەوە لەوەى کە بزانن چەکى کیمیاییت بەکارهێناوە یان نا! بەراستى ئەمە لە یارییەکى مندالانە دەچێت! هەرچەندە ئینکارى لە درندەیی و تاوانەکانى بەشار اسد ناکرێت بەلام من پێموانیە بەشار ئەسەد بەو جۆرە گێل و نەفام بێت و بیانوێکى لەم جۆرە بداتە دەست ئەمریکاو ئیسرائیل! بیرى لێ بکەنەوە...

لەوەش دڵنیابن ئاگرى شەرەکە ناوچەکانى دەوروبەرى ناگرێتەوە، بەلام دواى شەرەکە گرنگە! بەکورتى سوریا دەبێتە ولاتێک کە جگە لە تائیفەو گروپى چەکدارى و ناوچەى هەرێمى هیچ شتێکى ترى تێدانابێت! بەدڵنیاییەوەش چەند سالێکى تر شەڕ بەردەوام دەبیت بەلام بەزۆر شێواز! شەرى نێوان کورد و جبهة النصرة، شەرى نێوان حکومەتى نوێ ى سوریاو پاشماوەى بەشار اسد، شەرى تۆڵە سەندنەوەى خەڵک لە یەکتر، شەرى نێوان سوننەو شیعە! شەرى نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزە بیانیەکان کە لە سوریا جێگیر دەبن! ئیتر ئەمە دەبێتە چارەنووسى سوریا لە چەند ساڵى داهاتوو...

یونس گەردوونى
Kurdish wake up projects 2

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: ئەم جارە هەڕەشەکانى سەر سوریا جددیە!

[size=22]والله‌ هه‌مووم نه‌خوێنده‌وه‌ ماندونه‌بی[/size]

3

وه‌ڵام: ئەم جارە هەڕەشەکانى سەر سوریا جددیە!

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]والله‌ هه‌مووم نه‌خوێنده‌وه‌ ماندونه‌بی[/size]

بیخوێنه‌وه‌ به‌سووده‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: ئەم جارە هەڕەشەکانى سەر سوریا جددیە!

ده‌ست خۆش مام كۆسره‌ت

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif