بابهت: نامەی ژنیك بۆ پیاوان.
لەریگادا لەتەنیشتمەوە رۆشتیت و پیت وتم چەند خۆشیت !
لە نۆرەی نانەواخانەدا چویتە پیشمەوە چونكە دەنگت بەرزتر بوو.
لە ریزی فرۆشگادا نۆرەبریت كرد چونكە بالات بەرزتر بوو.
لەهەر تەكسیەكدا سوار بووم لەپیش كریكەتدا داوای (علاق
ە)ت لیكردم.
لەناو پاسدا خۆتت كرد بەخەوتوو تا لەسەر هەر پیچ و تاسەیەكدا خۆت بدەیت بە سەرما.
لە دراماكەدا ژنیك لەكاتی منالبووندا قیژاندی و بەدەنگی بەرز وتت زەهری مار !
لەسەر جادە شەرت كردوو هەموو جنیوەكانت ئەتكی خوشك و دایك بوو.
لەناو پارك مادام تۆ هەیت نابیت من قاچم دریژ بكەم.
نابیت من بیمە یاریگا چونكە تۆ هوتافی نابەجی ئەكیشیت.
سەد جار خۆتت رووت كردەوەو من چاومم داخست.
بەلام ئەبیت من خۆم دابپۆشم تا تۆ ئیمانت پاریزراو بیت.
ئەبیت من گوی لە ئامۆژگارییەكانت بگرم تا بەتۆ بلین رینموونیكەر.
تۆ زەواجت نەكردووەو ئەلیی ژن هینان كەریتی یە !
هەتا زەواجم كرد سەد جار پیت وتم ترشاو.
كاتیك عاشق بویت منت خستە ناو زنجیریكی قورس و قایم.
كاتیك كە عاشق بووم وتت دایكت تۆی بۆ من داناوە.
هەزار تكات لیكردم تا پیت رازی بووم.. ئیستاش ژنەكەی دراوسیمان لە من جوانترە.
ئەبیت نیوەی شەو من ئیشكگری منالەكەمان بم نەگری تا تۆ ئارام بخەویت.
ئەبیت من جل و بەرگت بۆ بشۆم تا بەتۆ بلین قۆز و كەشخە.
ئەبیت خۆراك دروست بكەم و منالەكان ببەمە قوتابخانە تا بەتۆ بلین كاكی دكتۆر.
ئەبیت من داوینم بپاریزم تا بە تۆ بلین پیاوی خاوەن شەرەف.
لەسەر جادە وتم دەستی ئەو منالە بگرە وتت منال منالی دایكە.
كاتیك لە دادگاش تەلاقت دام وتت منال منالی باوكە.
وةركيراوة لة ف.ب.
ئازیز، له مهیلی هاتن و له ههوای مانهوهم و سوتانمدا مهگهر وهك پهروانه نهبووم
ههستم هێنده برینداره که بهسه بۆ ئهوهی تا ئهبهد لهگهڵتدا بێدهنگی ههڵبژێرم.!! [/size]