1

بابه‌ت: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

گوێ بگرە و بڕوا مەکە

پیاوێکى بەد لەیەکێک لەشارەکان دەژیا. رۆژێک پەنجەرى ماڵەکەى پێویستى بە شوشە بوو. چووە بازار شوشەى کرى و وەستاى شوشە چى. پێى ووت" کەسێک پەیدابکە شوشەکان بگەیەنێتەوە ماڵەوە، منیش دەمەو عەسر دێم دەیان بەستم". کابراى بەد نەیدەویست پارە بدا بەکەس بۆى بباتەوە. گەرا گەنجێکى بینى. بەگەنجەکەى ووت" ئەگەر ئەم شوشانەم بۆ ببەیتەوە ماڵەوە سێ ئامۆژگاریت ئەکەم بۆ هەموو ژیانت سودى هەبێت" گەنجەکەش تازە هاتبوویە شار ئەم شتەى پێخۆشبوو. بۆیە شوشەکانى دا بەکۆڵیداو کەوتنە رێ. پاش کەمێک رۆیشتن دەستیانکرد بەقسەکردن. کوڕەکە زۆر برسى بوو، کابراى بەد پێى ووت " هەمیشە تێرى باشترە لە برسیەتى، هەرکەسێک پێى ووتى برسیەتى باشترە لە تێرى تۆ بڕواى پێ مەکە". کوڕەکە زۆر نیگەران بوو بەم قسەیە چونکە هەستیکرد گاڵتەى پێدەکات. کاتێک نزیک بوونەوە لەماڵ بە کابراى بەدى ووت: ئامۆگارى دووهەمت چیە. کابرا هیچى نەبوو بیلێت بەس کێشەى ئەوە بوو بارە شوشەکەى بگاتەوە ماڵەوە. بۆیە لە دڵى خۆیدا دەیووت: خۆزگە کەرێکم بگرتایە نەک ئاوا توشبم. بۆیە هات بە خەیاڵیدا بە کوڕەکەى ووت:" ئەگەر وتیان بەپێ رۆیشتن باشترە تا بەسوار بوون، گوێى لێبگرە و بڕوا مەکە". ئیدى کوڕەکە تێگەیشت ئەمە کەسێکى باش نیە. بۆیە داواى لێکرد ئامۆژگارى سێهەمیشى پێ بڵێت، کابراشى ووتى ئامۆژگارى سێهەمم ئەوەیە:" ئەگەر کەسێک پێى ووتى کۆڵبەرێکى تر هەیە لە تۆ باشتر، گوێى لێبگرەو بڕواى پێ مەکە". کوڕەش نەیکرد بە نامەردى شوشەکانى لەسەر پشتى هەڵگرت و کوتاى بە زەویدا. هەرچى شوشە هەبوو هەمووى ورد بوو. ڕووى کردە کابراى بەد و پێى ووت:" ئەگەر کەسێک ووتى ئەم شوشانە هیچ عەیبیان نیە، گوێى لێبگرە و بڕواى پێ مەکە".
ئیدى کابرا لەوە تێگەیشت. فریودانى خەڵکى تا سنوورێکە. بۆیە پێویستە گوێ لە فریودەران بگریت. بەڵام بڕوایان پێ نەکەیت.

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

[size=13] ده‌ستت خۆش بێت جوانه [/size]

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

3

وه‌ڵام: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

[size=22]ماندونه‌بی خوشكێ [/size]

4

وه‌ڵام: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

نایابە !

زۆر بە دڵم بوو ، کاردانەوەی کوڕەکە !
دەست خۆش و بژیەیت smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

به‌راستی زۆر جوانبوو ده‌ست خۆش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

Jaw Zard نووسی:

نایابە !

زۆر بە دڵم بوو ، کاردانەوەی کوڕەکە !
دەست خۆش و بژیەیت smile

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

7

وه‌ڵام: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

kamarany salma نووسی:

[size=13] ده‌ستت خۆش بێت جوانه [/size]

زۆر سوپاس ..........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

8

وه‌ڵام: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

SAWSAN نووسی:

ڕووى کردە کابراى بەد و پێى وت:" ئەگەر کەسێک وتى ئەم شوشانە هیچ عەیبیان نیە، گوێى لێبگرە و بڕواى پێ مەکە".

- هه‌موو جارێ ناوی خاوه‌ن بابه‌ت لای من جێی سه‌رنجه‌، بریا ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی نووسرابا. .
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت زۆر جوانه‌، به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.

9

وه‌ڵام: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

شه‌ یدا نووسی:

[size=22]ماندونه‌بی خوشكێ [/size]

زۆر سوپاس مامۆستا ...........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

10

وه‌ڵام: گوێ بگرە و بڕوا مەکە ...!

دةست خوش

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg