بابه‌ت: رۆژنـامه نووسان خولی بژارده‌ی عێراق لاوازترین خـولی جیهـان بوو .
دووای ته‌واو بوونی وه‌رزێكی دوور‌و درێژی خـولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق بۆتۆپی پێ 2012 – 2013 كـه‌یـانه‌ی شورته نـازنـاوه‌كـه‌ی به‌ده‌ست هێنـا ، رۆژنـامه‌نوسـانی كـوردستـان راوبۆچۆنی خۆیـان ده‌ربری ده‌ربـاره‌ی خـوله‌كـه ، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێیان وایه لاوازترین خـولی جیهـانه .
ئه‌مـه‌ش راو بۆچونی چه‌ند رۆژنـامـه‌نوسێك .
( زاگرۆس نانه‌كه‌لی )
خولیكی به‌ناو بی ناوه‌رۆك هه‌رچی هونه‌ری تۆپی پییه لی به‌رجه‌سته نه‌ده‌كرا ته‌نها به‌شیك له راگه‌یاندنكارانی وه‌رزشی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گرنگیان پیدابوو به‌كورتی جه‌سته‌یه‌كی بی رۆح بوو... له‌كۆی ئه‌م هه‌موو یاری ئه‌م خوله ئاماده نه‌بووم سه‌یری یه‌ك یاری بكه‌م ته‌نها وه‌كو هه‌وال وزانیاری خۆم سه‌یری وه‌یاخود گوی بیستی هه‌واله‌كان ده‌بووم چونكه هاوشیوه‌ی سه‌راب بوو چه‌ند لی نزیك ده‌بوویه‌وه ئینجا ده‌رده‌كه‌وت بوونی نه‌بوو
**********************************************
( كاروان مسعود )
خولى عێراقی، یانه خوله یه‌ك ساڵه‌یه‌كه،كه بۆته سه‌رسورهێنترین خول له جیهانى تۆپی پێ،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونى یه‌كێتیه‌كى تۆپی پێى به‌هێز له عێراق،مه‌به‌ستم ئه‌ندامه‌كانیه‌تى به سه‌رجه‌میانه‌وه سه‌رۆك و جێگر‌و ...هتد،ئه‌وان ناتوانن له به‌رژه‌وه‌ندى تۆپی پێ بریار بده‌ن به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌كان بریار ده‌ده‌ن و بێ به‌رنامه‌یه‌كى زۆریان پێوه دیاره،ئه‌مه‌ش واى كردووه خولى نوخبه‌ى عێراقی له ریزى ئاست خراپترین خوله‌كانى جیهان بێت. دوور و درێژى خوله‌كه و زۆرى یارى دواخستن و نه‌بوونى یاریگاى پێویست و خراپی یاریگاكان و ئاستى رۆشنبیرى هانده‌ران،ئه‌مانه و چه‌ندان شتى تر هۆكارن بۆ لاوازى خولى عێراق،كه ره‌نگدانه‌وه‌شی له سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى تۆپی پێى عێراقیش هه‌یه.
**********************************************
(ھەردی مالیک )
دەتوانم بلیم خولی بزاردەی عیراقی ئەمسال زور جیاواز بوو لە سالانی بیشوو من بە لاوازترین خولی جیھانی دەزانم لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زور دریزی ھەیە، ھەروەھا لە وەرزی ئەمسال جەندین رووداوی ناخوش و ناوەرزشی لە خولەکە روویدا کە کاریکەری خرابی بەسەر شەقامی وەرزشی عیراق ھەبوو ناخوشترینیان کیان لەدەست دانی (محمد عباس) ی راھینەری یانەی کەربەلا بوو، روویکی تری خولەکە بە سیاسی بوونی خولەکەیە لەلایەن ھاندەرانی یانەکانی بەغداد لە زوربەی یاریەکان جەندین ھوتاف و لافیتەی سیاسی بەرز دەکریتەوە تایبەت بەرامبەر یانەی کوردیەکان ، ئاست لاوازی ناوبزیوانان و کەمە کردن بە ئەنجامی یارییەکان و خرابی یاریکاکانی ھەندی یانەش خالیکی ترە لەلاوازی خولەکە ....
**********************************************
( هیوای مه‌لا قادر )
خولى بژاردەى عێراق خولێکى بێ سه‌رووبور بوو ، تاکە خولە راهێنەرى تیا کوژرا، تاکە خولە نزیکەى ساڵێکى خایاند، تاکە خولە زۆرترین یارى تیَدا دواخرا، تاکە خولە ئەندامەکانى یەکێتى تۆپى پێ هەموو سەربەیانەکانن، تاکە خولە یانە تیایدا دەکشێتەوە، تاکە خولە وادە تیایدا لەکات و رۆژو مانگ جێگیر نییە.
**********************************************
( کارزان کانەبی )
دەست خۆش بۆئیوە بەراستی خولێکی دەتوانم بلێم باش بوو لە رووی ئەو رکارییەی کە تاکو کۆتایی ھەفتەی دواین خولی بزاردە نازناوی خولەکە یەک لای نەکراوەتەوە لەلایەن یانەکان، بەلام دوورودریزی ماوەی خولەکە ھۆکاریکی خراب بوو بۆتەواوی یاریزانانی تیبە بەشداربووەکان و بێ بەرنامەیی لە بەریوەبردنی یارییەکان ھیج کات بەرنامەی خولەکان تەواو نەبووە کە لەج کاتیک یارییەکان بەریوە دەجیت،لەلایەکی تریشەوە میلیشایەکانی بەغداد بەتەواوی لە گەورەیی خولەکەیان کەم کردۆبووە لە زۆربەی یارییەکان کاریکەرییان ھەبووە لەسەر ئەنجامی یارییەکان، بۆیە من دەلیم خولە باش بووە بەڵام نەک بەم شیوەیە ، لەدواین یاریی خولەکەش ئەوە جیکای کومان بوو کە یاری بە ئەنجامنی یاری تەلەبەو شورتە کراوە بوونی درعی خولەکەبوو لە نیو یاریگای شەعب ئامادەبوو خۆی دەبوایە دوو درع درووست بکرایە، بۆیە بیویستە بۆسالی داھاتوو بەرنامەیەکی باشتر‌و توکمە تر دابنرێ بۆئەوەی جیتر تووشی ئەم دلە راوکی نەبین لە خولەکان و یەک بەرنامە ھەبیت بۆیەک سال نەک بە ئارەزووی خۆیان کات و شوینی یارییەکان دیاری بکریت.
**********************************************
( سانی ناصیح )
به‌بروای خـۆم خولی بژارده‌ی عێراق یه‌كێك له خراپترین خـوله‌كـانی جیهـان هـه‌رچه‌ند درێژ ده‌بۆوه شتی سـه‌رسورهێنه‌رمـان ده‌بینی ،یه‌ك له‌وشته‌ده‌گمـه‌نـانانه‌ی كـه‌له خـولی بژارده‌ی عێراق رووی دا ئه‌وه بوو كه گیان لەدەست دانی (محمد عباس) ی راھینەری یانەی کەربەلا بوو له‌لایـان پاسه‌وانی یاریگـا باشه من پرسیارێك ده‌كـه‌م پاسه‌وانی یاریگـا ده‌بێت راهێنه‌ر بكوژێت یان چاودێری هـانده‌ران بكـات له‌ئـاژاوه‌نـانه‌وه ؟؟!. هۆكـارێكی دیكه‌ی ئاست لاوازی خـوله‌كه ئه‌وه بوو كـات و رۆژی یارییه‌كـان دیار نه‌بوو ، هۆكارێكی دیكه نـاوبژیوانان دادپه‌روه‌رنه بوو له‌به‌رێو بردنی یارییه‌كـان ، یه‌كێك له‌شته‌سـه‌یروسـه‌مـه‌ره‌كـان ئه‌وه بوو كـه‌وا هـه‌ریانه‌یه‌ك به‌ئاره‌زووی خۆی نه‌ده‌چووه یاری كـردن ئه‌مـه‌ش به‌بیانی باری خراپی دارای ، هۆكـارێكی دیكه‌ی لاوازی خوله‌كه هیچ جمـوجۆڵێكی هونه‌ری له‌یاریزانی یانه‌كـان نه‌ده‌بین درا ، یه‌كێك له‌و هۆكـاره گرینگـی لاوزی خـولی بژارده‌ی عێراق ئه‌وه بوو كه وڵاتی عێراق وڵاتێكه زۆر ته‌قنه‌وه‌ی لێوه رووده‌دات ئه‌مـه‌ش ببوه هۆی ئه‌وه‌ی راهێنه‌ری بیانی نێن بۆ یانه‌كـانی عێراق و روودانی ته‌قینه‌وه له‌به‌رده‌م هـوتێلی یاریزانـان ، ئه‌مـه‌و چه‌ندین هۆكـاری تری خوله‌كه‌ی زۆر لاواز كـردبوو