بابهت: من ئاوا خۆشەویستى ئەکەم ...!
من ئاوا خۆشەویستى ئەکەم
- پیرە پیاوێک بەیانیەکى زوو لەماڵ چوویە دەرەوە. لە رێگا کتوو پڕ ئۆتۆممبێلێک لێیدا و بەپەلە سەرنشینەکان بردیان بۆ نەخۆشخانە.
سەرەتا برین پێچەکان برینەکەیان تیمار کرد، بەڵام پێیان ووت دەبێت (ئیشاعە) ى بگرن بۆئەوەى بزانن هیچ شوێنێکى نەشکاوە.
بەڵام پیرە پیاوەکە ووتى: ببورن من زۆر پەلەمە پێویست ناکات ئەوەندە دوام بخەن دەبێت بڕۆم. برین پێچەکان لێیان پرسى: هۆکارى
ئەو پەلە پەلەت چیە ئێمە چارەسەرى ئەکەین بۆت.
پیرە پیاوەکە ووتى: من هاوسەرەکەم لەماڵە. چاوەرێم ئەکات دەبێت لەکاتى خۆى بچمەوە. چونکە هەموو رۆژێک لەو کاتەدا دەبێت
لەبەردەمیدا بم.
برین پێچەکان پێیان ووت: خەمى ئەوەت نەبێت ئێمە خۆمان پێى دەڵێین و ئاگادارى دەکەینەوە.
پیرە پیاوەکە: ببورن ئەو نەخۆشە و نەخۆشى ( ئەلزایمەر) ى هەیە و کەس ناناسێتەوە، تەنانەت منیش ناناسێتەوە.
برین پێچەکان، بەسەر سورمانەوە. باشە لەکاتێکدا ئەو کەس ناناسێت و تۆش ناناسێتەوە ئیتر بۆچى دەبێت هەموو رۆژێک لەو کاتەدا
تۆ لەبەردەمیدا بیت.
پیرە پیاوەکە: بەهێمنیەو ووتى. ئەو نازانێت من کێم. بەس من ئەزانم ئەو کێیە و ئەزانم چۆن خۆشمدەوێت. بۆیە ئەوکارە دەکەم کە دەبێت بیکەم.
" وەرگێرانى : نەبەز گۆران "
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm