بابه‌ت: ئه‌ترسم له رۆشتن هاورێم ..
ئه‌ترسم له رۆشتن هاورێم ..
له‌و رۆژه ئه‌ترسم كه تيايدا ده‌نگت نامێنێ !
وه ئيتر گوێم له وته‌كانت نابێت !
بــــانگت ئه‌كه‌م ، جگه له ده‌نگى خۆم گوێم له هيچ نابێت !
ئه‌ترسم له‌و شوێنه‌ى كه هه‌موومان تيايدا كۆبووينه‌ته‌وه ،
به‌ڵام تۆ جێت هێشتوه . . . !!
چــــــاوهرێ ئه‌كه‌م ، چاوه‌رێ ئه‌كه‌م !
هه‌موو هاتنه‌وه جگه له تــــــــــۆ !
له‌و ده‌نگانه ئه‌ترسم كه
پێئه‌كه‌نێت و بانگى هه‌موو ناوه‌كان ئه‌كات ، جگه له ناوى تـــــــۆ !
له‌و پرسياره ئه‌ترسم
هاورێكه‌ت له كوێيه !؟؟
ئه‌وكاته چى بڵێم !
ئه‌ترسم له‌و هى كه فرمێسكه‌كانم رابێن له‌سه‌ر ئازارى دوريت !
جگه له تۆ بۆ كه‌س نهگرين !
ئه‌ترسم رۆشتنت ئازارم بدات !
ئه‌ترسم نه ره‌نگ نه بۆن بۆ ژيانم نه‌دۆزمه‌وه
ئـــــــهترسم ، ئـــــــهترسم
هــــــــــاورێكهم ...
وام لێمه‌كه بترسم !
مـــــــــهرۆ ، مه‌رۆ .....
و/لانه داود
له‌هه‌ركوێ بيت نزيكيت لێم