بابه‌ت: وشه‌یه‌که دێته به‌رگوێت
[size=16] مردوو
وشه‌یه‌که دێته به‌رگوێت. فڵان مرد و فڵان مرد. وشه‌یه‌که گه‌ر خاوه‌نی مردووه‌که بیت له‌سه‌ر شانت بۆ گۆڕستان به‌ڕێی ده‌که‌ی، گه‌ر هاوسێی بیت به‌دووی ده‌که‌ویت، گه‌ر دۆستی بیت چاوه‌کانت پڕفرمێسکه، گه‌ر نه‌یناسیت خۆ نه‌فسێکه ئه‌ویش ده‌مرێت.
بۆ ئه‌بێ هه‌بێ؟
ئهجهلێکه و کۆتایییه و ئه‌بێ هه‌بێ له دونیادا. به‌ره‌و جێگای وه‌ڵامێك ئاماده‌ی بۆیی؟ چی له‌پاش دێت؟ بۆ کوێ ده‌ڕوات؟ ئه‌ی له کوێ بووم؟
گۆڕ
ماڵێکی ته‌سك و تاریکه، ترووسکایی له‌ناویدا هه‌رگیز نییه. ترسناکه و تۆقێنه‌ره. به بینینی ئاواته‌کان وه‌ك گه‌ڵاڕێزان یه‌ك به‌دوای یه‌ك ئه‌وه‌رێنێ.
چ چاڵێکه چ تهسکوتروسك، ئێسكوپرووسك به‌ناو یه‌کدا ده‌ئاڵێنێت، ئه‌یشێوێنێت، پێستی نه‌رم و ڕووی جوانی تۆ ئه‌هاژێنێت، بۆنی مسك و عه‌تر و گۆڵاو ئهگۆڕێنێت، بۆگه‌ن ده‌بێت.
منیش ده‌چم؟
بێ گومان به کاروانێکه و ڕێگاکه‌ی ئه‌و هه‌ر له‌ڕێته؟ زۆری بردوو و زۆریش ده‌با، ماندوونه‌ناس چاونهنوستوو هه‌گبه‌ی پێیه.
ئه‌ی ناپرسی منیش له‌وێم؟ ئه‌ی ناپرسی کار و کردارم له کوێیه؟ ئه‌ی ناپرسی وتم چی بوو له‌گه‌ڵ کێ بووم، جا چیم پێیه؟ ئه‌وه گۆڕه و ماڵی تۆ و منی لێیه!....................................................[/[/size]
ئازیز، له مه‌یلی هاتن و له هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه نه‌بووم
هه‌ستم هێنده برینداره که به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!! [/size]