بابه‌ت: " پیکسڵ چییە ؟ "
پیکسڵ چیه؟؟
که‌س نیه له ئێمه وشه‌ی پیکسڵ یان مێگا پیکسڵی نه‌بیستبێت ڕۆژێک له ژیانیدا، پیکسڵ ئه‌و چوارگۆشه بچوکانه‌ی سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه، که هه‌موو وێنه‌یه‌ک ئێمه ئه‌یبینن پێکهاتوه له‌م چوارگۆشه بچوکانهو هه‌ر یه‌که‌یان یه‌ک ڕه‌نگی هه‌یه، ئه‌م وێنه‌یه‌م ۱٦۰۰ جار گه‌وره کردۆته‌وه تا به‌م شێوه‌یه پیکسڵه‌کانی ده‌رکه‌وتوه،وه به ته‌واویش خانه‌کانم ژماردوه ۳۲٤۰ خانه‌یه واته ۰،۰۰۳۲٤ مێگا پیکسڵه ئه‌م وێنه‌یه, کاتێک که ئه‌ڵێین کامێرایه‌ک یه‌ک مێگا پیکسڵه واتا هه‌ر وێنه‌یه‌ک که ئه‌م کامێرایه ئه‌یگرێت بێک دێت له یه‌ک ملیۆن له‌م خانه چوارگۆشانه، وه به‌هه‌مان شێوه کاتێک ئه‌ڵێین ۲٤ مێگا پێکسڵ واته ۲٤ ملیۆن خانه له وێنه‌که‌دا هه‌یه، وه بۆ زانیاری زیاتر به‌هێزترین کامێرا له‌ڕوی مێگاپیکسڵه‌وه کامێرای ( Mamiya DM-Series 645DF)ه که ۸۰ مێگا پیکسڵه!!! واتا ۸۰ ملیۆن خانه و ۸۰ ملیۆن ڕه‌نگ له فۆتۆیه‌کدا جیا ئه‌کاته‌وه!!!
هیوادارم سودتان لێ وه‌رگرتبێت
ئاماده‌كردنی : Abas Jaf
تایبەت بە : پەیجی ( تەکنەلۆژیای سەردەم ) لە فەیسبووک
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ