1

بابه‌ت: داوای لێخۆشبوون (چاكەكانی، كاتەكانی، شێوازەكانی)

سوپاس و ستایش بۆ ئەو پەرستراوەی كە پەروەردگاری هەموو جیانیانە، وە دروود و سەلامیش لەسەر پێغەمبەری نەخوێندەواران، وە لەسەر كەسوكار و هاوەڵانی و ئەوانەش كە شوێنی دەكەون تا ڕۆژی دوایی، دوای ئەوە:
ئەمە چەند وتەیەكی كورتە سەبارەت بە (داوای لێخۆشبوون و چاكەكانی و كاتەكانی و شێوازەكانی) داواكارین لە خوا كە سوددتان پێ‌بگەیەنێت.
چەند وتەیەك سەبارەت بە داوای لێخۆشبوون
[* چاكەكانی:]
1 ـ داوای لێخۆشبوون گوێڕایەڵی كردنی خوای گەورەیە.
2 ـ هۆكارێكە بۆ لێخۆشبوونی تاوانەكان: [فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّاراً ] [نوح] .
3 ـ بۆ دابەزینی باران: [يُرْسِلْ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَاراً] [نوح] .
4 ـ بەردەوام پێدانی ماڵ و منداڵ: [ وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ ] [نوح] .
5 ـ ڕۆیشتنە نێو چەندین باخ: [ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ ] [نوح] .
6 ـ زیادبوونی تاوانا و هێز بە هەموو واتاكانیەوە: [وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ ] [هود] .
7 ـ سوودی باش و خۆشگوزرانی: [يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعاً حَسَناً إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] [هود] .
8 ـ لادانی بەڵا و ناهەمواری: [وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ] [الأنفال] .
9 ـ وە هۆكارێكە بۆ پێدانی چاكە بە هەموو خاوەن چاكەیەك: [وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ] [هود] .
10 ـ بەندەكان لە هەموو شتێك زیاتر پێویستیان بە داوای لێخۆشبوونە چونكە بە شەو و بە ڕۆژ هەڵە و تاوان دەكەن، جا ئەگەر داوای لێخۆشبوونیان كرد لە خوا ئەوا خوا لێیان خۆشدەبێت.
11 ـ داوای لێخۆشبوون هۆكارێكە بۆ دابەزینی ڕەحمەت: [لَوْلا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] [النمل] .
12 ـ وە دەبێتە مایەی سڕینەوەی هەڵە و تاوانەكانی نێو مەجلیس.
13 ـ وە چاولێكردنە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، چونكە ئەو تەنها لە یەك مەجلیسدا (70) حەفتا جار داوای لێخۆشبوونی كردووە لە خوا، وە لە ریوایەتێكدا: (100) سەد جار.
[* هەندێك وتە سەبارەت بە داوای لێخۆشبوون:]
1 / لە (لوقمان)ەوە دەگێڕنەوە كەوا بە كوڕەكەیی وتوە: ئەی كوڕی شیرینم زمانت ڕابێنە لەسەر وتی: (خوایە لێم خۆشببە)، چونكە خوا كاتانێكی هەیە داواكاری هیچ داواكارێكی تێادا ڕەتناكاتەوە.
2 / (عائشە رضي الله عنها) فەرموویەتی: بەختەوەری بۆ ئەو كەسەی كە لە نێو نامەی كردەوەكانیدا داوای لێخۆشبوونی زۆر تێدا دەبینێت.
3 / (قتادە) فەرموویەتی: ئەم قورئانە ڕێنماییتان دەكات بۆ دەرد و دەرمانەكانتان، جا دەردەكانتان تاوانەكانە، وە دەرمانەكانتانیش داوای لێخۆشبوون كردنە.
4 / (أبو الـمنهال) فەرموویەتی: بەندە لە نێو گۆڕەكەیدا درهاوسێیەتی هیچ شتێك ناكات خۆشەویست تر بێت لە لای وەكو داوای لێخۆشبوون.
5 / (الـحسن) فەرموویەتی: زۆر داوای لێخۆشبوون بكەن لە نێو ماڵەكانتاندا، وە لەسەر خوان و سفرەكانتان، وە لە ڕێگاوبانتان، وە لە بازاڕەكانتان، وە لە مەجلیسەكانتان، چونكە ئێوە نازانن چ كاتێك لێخۆشبوون دادەبەزێت.
6 / (ئەعرابیەك) وتویەتی: هەر كەسێك لە نێو زەوی ئێمەدا نیشتەجێ‌دەبێت ئەوا با زۆر داوای لێخۆشبوون بكات، چونكە لەگەڵ داوای لێخۆشبووندا (قیطار) دێت، (قیطار)یش بریتییە لەو: پەڵە هەورانەی كە دلۆپە بارانی گەورەی پێ‌یە.
[* كاتەكانی داوای لێخۆشبوون:]
داوای لێخۆشبوون لە هەموو كاتێكدا ڕێپێدراوە لە شەرعدا، بەڵام لە كاتی ئەنجامدانی تاواندا واجب و پێویست دەبێت، وە سوننەت و خواستراویشە لە پاش كردەوە چاكەكانەوە، وەكو داوای لێخۆشبوون لە پاش نوێژە فەرزەكان سێ‌ جار، وە داوای لێخۆشبوون لە پاش حەج و جگە لەمانەش، هەروەها لە كاتی پارشێویشدا سوننەتە، چونكە خوای گەورە ستایشی ئەو كەسانەی كردووە كە لە كاتی پارشێودا داوای لێخۆشبوون دەكەن.
[* شێوازەكانی داوای لێخۆشبوون:]
1 ـ سەروەری داوای لێخۆشبوون كە لە هەموو شێوازەكان چاك ترە: ئەویش ئەوەیە كە بەندە بڵێت:
(اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي، اغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ).
2 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ).
3 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي).
4 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ).
5 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الْغَفُورُ).
6 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمَاً كَثِيرَاً وَلاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ).
7 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ).

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg