1

بابه‌ت: ەنجە جوڵاندن لەتەحیاتدا سوننەتێكی پێغەمبەری خوایە(صلی الله علیه وسلم)

پەنجە جوڵاندن لەتەحیاتدا سوننەتێكی پێغەمبەری خوایە(صلی الله علیه وسلم)
=================================================
هاوەڵە بەڕێزەكان و شوێن كەوتوانیان پەیڕەوی ئەم سوننەتەیان كردووەو بەردەوام بوونە

لەسەری، لەسەرەتای خوێندنی تەحیاتدا پەنچەی شەهادە ڕوو دەكرێتە قیبلەو سەیری

دەكرێت و دەجووڵێنرێت و دووعای پێدەكرد،(وائِل بن حُجر(ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرمووێ

: (رَأَيْتُ النَّبِىَّ(صلی الله علیه وسلم) ... وَرَفَعَ الَّتي تَلِيهِمَا يَدْعُو بِهَا فِى التَّشَهُّدِ)( صَحيح: أَ
خْرَجَهُ أَبُودَاوُد (716) وابن مَاجَة (912) وصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي مِشْكَاة

الْمَصَابِيح(911).) واتە: بینیم پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نوێژی دەكرد، لە تەحیاتدا

پەنجەی شایەتومانی بەرزدەكردەوەو دەیجوڵاندو دوعای پێ دەكرد، وە(ابن عُمَرڕه( زای

خوای لێبێت) دەفەرمووێ : پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (لَهِىَ أَشَدّ

عَلَى الشَّيْطَانِ مِنَ الْحَدِيدِ)( حَسَن: أَخْرَجَه أَحْمَد(6143) وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي مِشْكَاة الْمَصَابِيح (917). واتە: پەنجە جوڵاندن لەتەحیاتدا قورسترە لەسەر شەیتان لەوەی كەبەئاسن لێی بدەیت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: ەنجە جوڵاندن لەتەحیاتدا سوننەتێكی پێغەمبەری خوایە(صلی الله علیه وسلم)

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش كاك أحمدی به‌ڕێز به‌رده‌وام به‌ له‌و بابه‌ته‌ به‌ سوودانه‌ برام[/size]

3

وه‌ڵام: ەنجە جوڵاندن لەتەحیاتدا سوننەتێكی پێغەمبەری خوایە(صلی الله علیه وسلم)

سلامت بي مامؤستا

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg