بابهت: < ژانه ددان >
http://smn21.com/up/uploads/jpg/6d9c460829.jpg
< ژانه ددان >
بەڕیکلام نەبێ ئەوه دکتۆرێکی لێهاتووە، جار هەبووه نۆرينەگە (عيادة)شى نەبووه خێراتر لە با لەبەر ئێمه هاتووه، کەسەریش ئەوەیە ژانه ددان دەم و جەم نازانێ. ماوەیەك بوو ددانێکم یاخی ببوو لە هەڕین، نەدەبوو هیچ پاروویەکی نەرمیش تخونی بکەوێ بەبیانووی ئەوەی گوايه ماندووم كرديه، کەچی (تەپۆ)ى برادەرم لەبارەى ددانەكانى خۆی دەيگۆت: (بەمناڵی سەرە سیفۆنی ساردیم پێ لێ دەکردەوە، گوێزم پێی شکاندیە، نایلۆنی شتە کڕاوەکانم پێ هەڵپاچیوە، نینۆکم پێ قرتاندوە، قوماشم پێ کەرت کردووە، گازم لە بوز گرتووە، بۆ گرەو لەسەر هیچ قوڕسايم پێ بەرز کردۆتەوە، سەرە سرينەوەى پێنووسم پێ جویوە، وامدەزانی ئازایەتیە شەمحەم پێ دەکرۆشت، قەیتانه گرێ كۆرەكانم پێ كردۆتەوه كەچى ئێستاش وەك بەفر سپى و چەشنى بزماريشه). ئەو تاکە ددانەی منیش زەردەخە نەبا دەمووت با لێی نەداوە وەلێ دەردی گرت! سوپاس بۆ خوا ئەمرۆ دکتۆر گەنجۆ غەوثە سەرکوتی کردو کۆتایی بەشۆڕشە پڕ لە ژانەکەی هێناو، هێنايەوە ڕيز. دواى ئەوەش كاتژمێرێكى نەبرد تا گەده پر بوو پێیم جوى، چۆن بترسێم ئاخر زەمانی لەگەڵ بوو.