بابه‌ت: ميــــوانێكى نامۆ . . . !
ماڵه‌كه‌ت پاكژ كه‌ره‌وه و
باخچه‌كه‌ى ئاورشێن كه ،
با گوڵه‌كانى شۆخ و شه‌نگ و درهختهكانى گه‌شاوه و بهويقار بن ..
چون ميوانێكى داوه‌ت نه‌كراو به‌ڕێوه‌يه !
ميوانێك ته‌نها ئه‌مجاره سه‌ردانت ده‌كات و ئيـــــــــتر نايبينيتهوه !
ميوانێك : نێوانى سه‌لام و خواحافيزى ئه‌وه‌نده‌ى چا خواردنێكهو ( چا) كه‌ش ناخواته‌وه !
نێوانى هاتن و چوونى ئه‌وه‌نده‌ى هه‌واڵ پرسينێكه و هه‌واڵ پرسينهكهش ناكا !
ميوانێك : به‌هاتنى ئيتر حه‌زت ناچێته سه‌ر خواردن و خه‌و ،
ئيتر ئاره‌زووت نامێنێ له ته‌ماشاى رووخسارى هاوسه‌ره‌كه‌ت و چونه سه‌يران ..
ئيتر شه‌وق و خوليات به‌كۆتا دێ له داهێنانى قژ و جوتنپۆشينى جل و به‌رگ ..
گوێ هه‌ڵخه بۆ ته‌قه‌ى ده‌رگا ،
ئـــه‌و : بهرێوهيه ،
مـــــــاڵهكهت .... دڵــــه و ، ميوانيش .... مــــه‌رگ
كــــاك شێخ
له‌هه‌ركوێ بيت نزيكيت لێم