1

بابه‌ت: موحاسەبە كردن ولێپێچینەوە لەگەڵ نەفس دا.

بسم الله الرحمن الرحيم
موسڵمانانی خۆشەویست: ئێمەی موسڵمان كە خوای گەورە دروستی كردووین بۆیەك مەبەست ئەویش پەرستنی یەتی بەتاك وتەنها،وە كە دروستی كردووین بەرنامەو مەنهەجێكی بۆ ناردووین لەرێگەی پێغەمبەرانەوە وە دەبێت هەموومان ئەوە بزانین كەپەرستنی خوای گەورە و شوێن كەوتنی پێغەمبەران كردەوەی دەوێت وەبۆئەوەی بزانین كردەوەكەمان بۆ خوای گەورەیەو بەگوێرەی سونەتی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) دەبێت موحاسەبەیەكی نەفسی خۆمان بكەین،چونكە خوای گەورەومیهرەبان فەرموویەتی:: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ*وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ نَسُوا اللَّهَ فَأَنسَاهُمْ أَنفُسَهُمْ أُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ*لَا يَسْتَوِي أَصْحَابُ النَّارِ وَأَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمُ الْفَائِزُونَ] الحشر(18-20)ئەم چەندئایەتە بناغە وبنچینەیەكە بۆئەوەی مرۆڤی موسڵمان موحاسەبەی نەفسی خۆی بكات،ئەونەفسەی كەفەرمانی خراپەی پێ‌ دەكات پێش ئەوەی دونیا جێ‌ بهێڵێت بەرەو قیامەت بڕوات،خوای گەورەومیهرەبان بانگمان دەكات هەموو ئەوانەی كەوا ئەهلی ئیمانن ئەوەی خوای گەورەوپێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم) فەرمانی پێكردوون،ئەوەندەی كەبتوانین جێ‌ بەجێ‌ ی بكەن،ئەوەی كەخوای گەورەو پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم) ئاگاداریان كردووینەتەوە كەقەدەغەكراوە ئێمەش دەستی بۆنەبەین و وازی لێ‌ بهێنین،پاشان باهەركەسێك لەئێمە بیربكاتەوە ئەمرۆ چەندەمین رۆژتە لەم مانگەدا وبزانە چەندرۆژ لەتەمەنت كورتی كردووە،قیامەت نزیكە ودێت مرۆڤیش كەمرد ئیتر تەواو بەرەو قیامەت دەكەوێتە رێ‌،ساتێك پێش روح كێشانت لەم ژیانە دای بەڵام پاش روح كێشانت دەچیتە جیهانێكی ترەوە،چیت بۆئەو رۆژە پێش خستووە،جارێكی تر خوای گەورە دووبارەی دەكاتەوە كە لەخوابترسین وگوێرایەڵی بكەین،خوای گەورەو میهرەبان بەئاگایە وزانستی هەیەو ئەبینێت وئەبیستێت ئەوەی كەوا ئەنجامی دەدەین،ئێمەی ئیماندار وەكو ئەو كەسانە نەبین كەخوای گەورەیان بیرچۆتەوە،ئەوانەی كەوا عیبادەتی خواناكەن وئەوانەی كەوازیكری خواناكەن وئەوانەی كەوا دوورن لەزیكری خوا لەهەموو كاتێكدا وناگەرێنەوە لای خوا وتەوبە ناكەن ئەوانە ئەوكەسانەن كەخوایان لەبیرچووە،بێ‌ وەفان بەرامبەر بەخالقی خۆیان،خوای گەورەو میهرەبانیش سزایان دەدات و خۆیان لەبیرخۆیان دەباتەوە،بەڕاستی ئەگەر مرۆڤ عیبادەتی خوانەكات وزیكری خوانەكات ئەوە خۆی لەبیرچۆتەوە،لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی خۆی نازانێت چی یە،بەرژەوەندی ئێمەی موسڵمان ئەوەیە كەبەردەوام لەسەر خێروچاكە بین وخۆمان لەخراپەكان بپارێزن،ئەوانەی كەوا بێ‌ ئاگان لەزیكری خوا ئەوانە فاسقن وئەوانە دەرچوون لەگوێ‌ رایەلی خوا،ئینجا خوای گەورەو میهرەبان دەفەرموێت ئێوەنابێت وەكو ئەوان وابن،ئەگەر بەوشێوەیەی ئەوان بوون دیارە باوەڕەكەتان تەواو نی یە،دیارە بەتەواوەتی ئەهلی ئیمان نین پاشان ئەوانەی عیبادەت ئەنجام نادەن بۆخوا وزیكری ناكەن بەوشێوەیە دەمرن بێگومان ئەوانە جێگەیان دۆزەخە،ئەوەی كەوا عیبادەتی بۆخوا ئەنجام دەدات ومەبەستی رەزامەندی خوابێت وبەگوێرەی سونەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)بێت ئەوانە جێگەیان بەهەشتە،ئەوانەی كەوا دۆزەخین یەكسان نین لەگەڵ ئەوانەی كەوا بەهەشتین،هەروەكو چۆن لەدونیادا ئەهلی ئیمان وئەهلی كوفر یەكسان نی یە بەیەك، ئەوەی كەوا ئەهلی توحید بێت یەكسان نی یە بەئەهلی شیرك،بەڵكو ئەوەی كەوا ئەهلی ئیمانە پلەی لای خوای گەورە زۆر بەرزە،ئەوانەی كەوائەهلی كوفرن ئەوانە پلەیان لای خوای گەورە زۆرنزمە وەئەگەر تەوبە نەكەن ئەوە بێگومان دۆزەخ جێگەیانە،ئەوانەی كەوا بەهەشتین ئەوانەسەربەرزن وئەوانە بەختەوەرن،ئەوانەی كەوا دۆزەخین خەسارەتمەندن چونكە خوا دەفەرموێت: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ] ال عمران(85)كەواتە نەفست بپارێزە،ئەونەفسەی كەوا فەرمانت پێ‌ دەكات بەتاوان،نەفست ئەگەر(مطمئن)بێت دامەزراوبێت لەسەر ئیمان ئەوە بێگومان فەرمان ناكات بەخراپەوسەرپێچی خوای پەروەردگار،یان ئەونەفسەی كەوا بەردەوام لۆمەت دەكات،ئەونەفسانەی كەوا شەو رۆژ فەرمان كردنی بەتاوانە،ئەوانە دەبێت ئاگایان لەخۆیان بێت ئینجا موحاسەبەكردنی ئەو نەفسە پێش ئەوەی كردەوەكان ئەنجام بدەیت وقسەیەك بكەیت،پێش هەموو شتێك دەبێت بزانیت ئەوەی دەتەوێت ئەنجامی بدەیت قسەبێت یان كردەوە ئایا لەشەرعی خواداهەیە،ئەگەر لەشەرعی خواهەبوو بەڵگەی قورئان وصەحیحی سونەتی پێغەمبەری خوای لەسەربوو موحاسەبەی نەفست بكە پێش ئەوەی ئەنجامی بدەیت،مەبەستت لەئەنجام دانی ئەم كارە رەزامەندی خوایە یان رەزامەندی خەڵكە،دوای ئەوە موحاسەبەی نەفست بكە لەوكەم وكوڕی یانەی كەوالەم كارەداهەبووە پڕی بكەرەوە پێش ئەوەی تەمەنكەت بەبێ‌ ئەنجام دانی كارێكی باش بەرێ‌ بكەیت،موحاسەبەی نەفست بكە كەتۆ كەسێك نیت لەخۆت بایی بوو بێت یان تۆ كەسێك نیت تووشی (عجب)بووبێت،ئایا لەوكەسانەنیت كەخاوەن زانستن بەسونەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆهەواو هەوەسی خۆیان ورەزامەندی خەڵكی پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)دەكەن، [فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] النور(63)بائاگایان لەخۆیان بێت ئەوانەی كەعیلمیان هەیە بەسونەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەپاشان پێچەوانەی دەكەن،ئەوانە بائاگایان لەخۆیان بێت ئەوانە ڕووبەڕووی فیتنە دەبنەوە،گوێ‌ ڕایەڵى نەكردنی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم)خۆی سەرەتای فیتنەكەیە،رازی نەبوون ولادان لەسونەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)ئەوە سەرەتای فیتنەكەیە تۆ تێ‌ ی كەوتووی،لەخوابترسە پێچەوانەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) مەكە لەبەرخاتری رەزامەندی هەركەسێك پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)بكەیت لەرۆژی قیامەت دا چۆن ڕووت دێت بەرامبەر بەپێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)سەرت بەرزبكەیتەوە،پەنا ئەگرین بەخوا بۆ رەزامەندی خەڵك پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بكەیت،كەواتە باموحاسەبەی نەفسمان بكەین پێش ئەوەی ئەوچەند رۆژەكەمە ماوە لەتەمەنماندا نەهێڵین بەسەرماندا تێپەرێت،ئەوەی تاوەكو ئێستا ئەنجامت داوە پێ‌ ی رازیت شوكری خوای لەسەربكە وبەردەوام بە،ئەگەر لێ‌ ی نارازیت لەشەودا موحاسەبەی نەفست بكە لەسەر قسەوكرداری رۆژت،وە لەرۆژیشدا موحاسەبەی نەفست بكە لەسەر قسەوكرداری رۆژت ئەم كاتە كاتی خێرە ئەگەرموحاسەبەی نەفست بكەیت ئەگەر ئێستا موحاسەبەی نەفست نەكەیت ناتوانیت جارێكی تر موحاسەبەی نەفست بكەیت،چونكە دەبێت وابكەیت هەنگاو بەهەنگاو بەسەر نەفسی خۆتدا زاڵ بیت ونەفست كۆیلەت بێت نەك تۆ كۆیلەی نەفس بیت،بەدینداری یەكی صحیح خوای گەورەو میهرەبان خوای گەورە لەخۆت رازی بكە وهەلێكە لەدەستی مەدە حەقی خوای پەروەردگارت بدە حەقی خوای پەروەردگاریش بەوەدەبێت بەردەوام باوەڕت وابێت وبەدڵنیایی یەوە بزانیت كەخوای پەروەردگار چاودێرە بەسەرتەوە،ئەبینێت وئەبیستێت وئەزانێت كەتۆچی ئەنجام دەدەی،حەقی خوا بەوە دەبێت كەتۆ شوێن پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)بكەویت پێچەوانەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) مەكە،بەو شێوەیە موحاسەبەی نەفس زۆر پێویستە،چەند فتوای بەتاڵت دا وخەڵكت گومرا كرد؟!بۆ تەوبە ناكەی؟بۆ دەست هەڵناگری لەتاوان؟تاوەكو كەی خەڵك چەواشەبكرێت بەناوی دینەوە؟!ئیمامی عومەر بەپیاوێكی گووت:ئاگات لەخۆت بێت خەڵكەكەی ئەمرۆ لەچواردەورت دایە نەئەوان ونەماڵ ومنداڵت لەگەڵت دانابن،هەر تەنها خۆت بەتەنهایی وبزانە چۆن هەنگاو دەنێی؟بزانە چۆن كردەوە ئەنجام دەدەی شوێن پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)بكەوە بەڕاستی،موحاسەبەی نەفسی خۆت بكە لەسەر ئەوكەم وكوری یانەی كەلەگوێ‌ ڕایەڵى خواو عیبادەتكردنت دا هەیە،موحاسەبەی نەفست بكە لەسەر ئەو حەرامكراوانەی كەتاوەكو ئێستا ئەنجامیان دەدەیت، وتەوبەی لێ‌ ناكەیت،باتەوبەكەت تەوبەیەكی بەردەوام بێت بۆ رۆژێك ودوو رۆژ نەبێت،تەوبەیەكی یەكجاری بێت وئیخلاصی دەوێت بۆ خوا وشوێن كەوتنی پێغەمبەری خوای دەوێت.
حنظله یەكێك بوو لەهاوەڵانی پێغەمبەری خواو یەكێكیش بوو لەنووسەرانی وەحی دەفەرمووێت:: [لقينى أبوبكر فقال:كيف أنت ياحنظله قال قلت:نافق الحنظله قال:سبحان الله ماتقول،قلت:نكون عند رسول الله يذكرنا بالنار والجنة حتى كأن رأى العين،فإذا خرجنا من عندى رسول الله عافسن الأزواج والأولاد والضيعات فنسينا كثيرا، قال أبوبكر:فوالله إن لنلقى مثل هذا فنطلقت أنا وأبوبكر حتى دخلنا على رسول الله،قلت:نافق الحنظله يارسول الله،فقال رسول الله وما ذاك، قلت:نكون عندك عافسن الأزواج والأولاد والضيعات نسينا كثيرا،فقال رسول الله والذى نفسى بيده لو تدمون على ماتكونون عندى وفذكر لصافحتكم الملائكة على فرشكم وطرقكم ولكةن يا حنظلة ساعة وساعة،ولكن ياحنظلة ساعة وساعة ولكن ياحنظلة ساعة وساعة] . واتە:ئەبو بكر گەیشت بەمن وپرسیاری كرد ئەی حنظله حاڵت چۆنە،گووتم:ترسی ئەوەم هەیە تووشی نیفاق بووبم،لێرەدا حنظله موحاسەبەی نەفسی خۆی دەكات،ئیمام ئەبو بەكری صدیق فەرمووی:پاك وبێگەردی بۆخوا تۆدەلێ‌ ی چی؟گووتم:كاتێك لەلای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)دانیشتبووین كەباسی دۆزەخ وسزاو ناخۆشی یەكانی وبەهەست ونازو نیعمەتەكانیمان بۆ دەكات وەكو ئەوەی بەچاوی خۆمان بیبینین،،بەڵام كاتێك مەجلیسی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بەجێ‌ دەهێڵین تێكەڵ دەبین لەگەڵ خێزان ومنداڵ وماڵی دونیا دا زۆرمان بیردەچێت لەوێ‌ دا باوەرمان بەهێزە پاشان زۆرمان بیردەچێت،پێشەوا ئەبوبەكر گووتی:سوێند بەخوا ئەوە بەسەر ئێمەش دادێت،من وئەبوبەكر پێكەوە چووین بۆلای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)گووتم:ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)فەرمووی:چی ڕوودیداوە،گووتم:ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)ئێمە كەلای تۆ دادەنیشین باسی دۆزەخ وبەهەشتمان بۆدەكەی وەكو ئەوە وایە كەلەپێش چاومان بێت،بەڵام كەهەركات دەرچووین تێكەڵ بەخێزان ومنداڵ وماڵی دونیا بووین ورۆزیمان لەبیردەچێت،دەترسین ئەوە نیفاق بێت،پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)فەرمووی:سوێند بەخوایەی كەنەفسی منی بەدەستی ئەوە بەوشێوەیەی كەلەلای منن،بەوشێوەیە بەردەوام بمێننەوە وذیكری خوابكەن،مەلائیكەت لەسەر جێگەو ریگەكانتان تەوقەتان لەگەڵ دا دەكات،ئەی حنظله كاتێك بۆ زیكرو یادی خوای گەورە ومیهرەبان وە كاتێكیش بۆدونیا و حەڵاڵی خۆت ئەوە نیفاق نی یە،بەڵكو ئەو كاتەی بەدونیاوە خەریكیت فەرزەكان و واجبەكان نەفەوتێت وكەسابەتەكەت كەسابەتێكی حەڵال بێت،ئەویش هەرعیبادەتە [فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِن فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيراً لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] الجمعة(10)خوای گەورە ومیهرەبان نافەرموێت ئێوە(24)سەعاتە لەمزگەتدا بن،كەنوێژی جمعە تەواو بوو بڵاوبنەوە بەسەر زەوی دا وبرۆن بەلای كارتانەوە،بەڵام موحاسەبەی نەفسی خۆت بكە ئایا ئەم كەسابەتە حەڵاڵە تۆ دەیكەیت یان حەرامە،سوێندی درۆ مەخۆ،بەسوێندی درۆ خەڵك هەڵمەخەلەتێتنە،موحاسەبەی نەفست بكە، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) سێ‌ جار بەحنظله ی فەرموو عیبادەتت لەبیرنەچێت وكەسابەتیشت لەبیرنەچێت كاتی عیبادەت عیبادەتە وكەگوێت لەبانگ بوو كاتی عیبادەتە،خوای گەورە دەفەرموێت:: [ وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا] القصص(77)هەوڵی سەرەكیتان بۆقیامەت بێت بەڵام بەشێكی دونیاتان لەبیرنەچێت.
ئیمامی عومەر دەفەرموێت: [حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا وزنوا أنفسكم قبل أن توزنوا،فإنه أهون فی الحساب غدا أن تحاسبوا أنفسكم الیوم.]
موحاسەبەی نەفسی خۆتان بكەن پێش ئەوەی موحاسەبە بكرێن لەقیامەتدا،وەكردەوەكانت بكێشە پێش ئەوەی كردەوەكانت بكێشن، بێگومان ئەگەر ئەمرۆ موحاسەبەی نەفسی خۆمان بكەین و كردەوەی چاك ئەنجام بدەین خۆمان لەخراپەكان بپارێزین بۆ رۆژی قیامەتمان ئاسانە،بەردەوام تۆ موحاسەبەی نەفست بكەیت ئەمرۆ ئەوە خێرترێكە،ئینجا موحاسەبەی نەفسمان زۆر زۆر پێویستە لەهەموو كاتێكدا تەماشابكەین ئەوانەی كەوا موحاسەبەی نەفسی خۆیان ناكەن ئایا گوێ‌ رایەڵی خوادەكەن یان گوێ‌ رایەلی شەیتان!.
خوای گەورە ومیهرەبان فەرموویەتی نوێژبكەن شەیتانیش رێگرە لەنوێژ دەڵێت: دووركەونەوە لەنوێژ.
خوای گەورەومیهرەبان فەرمانی كردووە بەنەخواردنەوەی مەی وقەدەغەی كردووە وشەیتانیش فەرمانی كردووە بەخواردنەوەی.
خوای گەورەومیهرەبان فەرمانی كردووە بەئافرەتان كەخۆیان بەجل وبەرگێكی شەرعی دابپۆشن ئەوجۆرە داپۆشینەی كەمەرجەكانی لەشەرعدا هاتووە،وەشەیتانیش دەڵێت:خۆتان رووتەوە بكەن ولاشەی خۆتان جوان دەربخەن وگەنجان وپیاوان لەخشتە ببەن نەهێڵن روولەمزگەوت وباهەمیشە ڕوولەبازارەكان ببن.
خوای گەورە فەرمانی كردووە هاوەڵانی پێغەمبەری خوامان خۆش بووێت لەپێش هەموویانەوە ئیمام أبوبكر وئیمام عمر وئیمام عثمان وئیمام علی،بێگومان شەیتانیش دژی ئەوانە ئا خەڵكی هاوەڵانی یان خۆش دەوێت یان رقی یان لێ‌ یانە،خەڵكانێك هەیە وەڵامی شەیتانیان داوەتەوە ئیمام ئەبوبەكر وئیمام عمرو ئیمام عثمان بەكافر دەزانن،بەڵكو دەڵێن هەڵگەراونەتەوە لەدین وجنێویان پێدەدەن(پەنابەخوا)،موسڵمان دەبێت وریا بێت فێڵی لێ‌ نەكەن وهەڵی نەخەڵەتێنن.
خوای گەورە ومیهرەبان فەرمانی كردووە بەشوێن كەوتنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وشەیتانیش فەرمان دەكات بەبیدعە!،شوێن كەوتنی پێغەمبەر كەخوای گەورە پێ‌ ی خۆشە،بیدعە وخورافیات شەیتان پێ‌ ی خۆشە.
ئایا هەموو ئەوكارانەی سەرەوە و چەندینی تر هەن ئایا خەڵكی وەڵامی خوای پەروەردگار دەدەنەوە یان وەڵامی دوژمنی سەرسەختیان دەدەنەوە كەشەیتانە،ئەوموحاسەبەیە زۆر پێویستە چونكە زۆر هەبوون لەخۆشەویستانمان ساڵێك پێش ئێستا لەگەڵماندا بوون بەڵام ئەمرۆ لەگەڵمان نی یە لەوانەیە ساڵێكی تر وەكو ئەمرۆ من یان تۆ..... لەگەڵتان نەبین وبەرەو قیامەت كەوتووینەتە رێ،بائەم هەلە لەدەستی خۆمان نەدەین بەقسەی دونیای خۆمان خەریك نەكەین،ئیلا ئەوەی كەوا پێویستە ئەوەی تر باعیبادەت بێت وبەردەوام تەوبە كردن وگەرانەوە بۆلای خوا نەبین بەكۆسپ لەرێگەی ئیسلامدا،كەسانێك كە ڕوویان كرۆدتە دینی خوا دەیانەوێت بەشێوەیەكی صحیح وڕاست خواپەرستی بكەن،كەسانێك بۆهەواو ئارەزووی خۆیان دەچن بەگژ ئەواندا،بۆچی دەچێت بۆ ئەومزگەوتە بۆچی ناچێت بۆئەم مزگەوتە موسڵمان خۆی ئازادە،موحاسەبەی بكەیت لەسەرئەوەی ئەو گەنجە بۆچی دەچێت بۆئەم مزگەوتە ونایەت بۆئەم مزگەوتە ئەوەبەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئیخلاصەكەت تەواونی یە،ئەگەر ئیخلاصت تەواوبێت بەبینینی گەنجەكان كە رووخساری موسڵمانیان پێوە دیارە وە خاوەنی رەوشتی بەرزن دەبێت چاوەكانمان گەش بێتەوە وەدڵمان زۆر پێ‌ یان خۆش بێت وەدوعای خێریان بۆبكەین خوای گەورە و میهرەبان تەوفیقی هەموو لایەكمان بدات نەك بۆ بەرژەوەندی خۆت بچی بەگژی داوهەروەها سوكایەتی پێ‌ بكەیت وئەگەر دڵسۆزیت وئەگەر خەمخۆریت بچۆ ئەوانەی كە ڕووناكەنە دین وئەوانەی كەنایەنە مزگەوت دەستی ئەوانە بگرەو وبیانهێنە مزگەوت،نەك ئەوەی خوای گەورە ومیهرەبان هیدایەتی داوە وتەوفیقی داوە،دەیەوێت عیبادەتەكەی بەشێوەیەكی سونەت ئەنجام بدات لەبەرئەوەی لەگەڵ هەواو ئارەزووی تۆدا ناگونجێت بچی بەگژیاو نارەحەتی بكەی ئەگەر بەقسەیەكی تۆ ساردبۆوە ودووركەوتەوە ئەزانیت تۆ تاوانباریت كەواتە بائەوانە لەخوابترسن ورەزامەندی خوامەبەستی ئێمەی موسڵمان بێت(أولا وأخرا)وەبێگومان ئەوەی بەدڵی یەكی پاك ڕووبكاتە خوای گەورە ومیهرەبان،ئەوا خوای گەورە ومیهرەبان پشتگیری دەكات وسەری دەخات باهەموو براكانمان بزانن كە حنظله موحاسەبەی نەفسی خۆی كرد ئەو موحاسەبە كردنەی نەفسی وای كرد كە لەرۆژگاری فیتنەدا بەشداری نەكردو خۆی پاراست،ئەم رۆژگارەی كەئێمەی تێدا دەژین خەڵكی فیتنە چی زۆرە كەفیتنە دروست دەكات بۆئەوەی بەردەوام بن خۆتان لەئەهلی فیتنە بپارێزن وخۆتان بەدووربگرن لەهەموو فیتنەیەك نەك بەشداری تێدا بكەیت.
له‌سایتی ریكای ئیسلام وه‌ركیراوه‌

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

2

وه‌ڵام: موحاسەبە كردن ولێپێچینەوە لەگەڵ نەفس دا.

جزاك الله‌ خیرآ

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

3

وه‌ڵام: موحاسەبە كردن ولێپێچینەوە لەگەڵ نەفس دا.

جزاک الله‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]