بابهت: حوكمی خوێندنی سورەتی الفاتحە بۆ مردوو چی یە ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هیچ بنچینەیەكی نی یە، هەندێ زانايان بە سونەتیان زانیوە بەڵام ڕاست وایە كە سوننەت نەبێت، سوننەت نی یە خوێندنی سورەتی (الفاتحە) وە هیچ سورەتێكی تر بۆ مردوو وە جگە لە مردوویش بەڵگەیەك لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم نەهاتووە لەسەر شەرعیەتبونی (دروست بوونی) خوێندنی سورەتی (الفاتحە) كە خێری هەبێت بۆ مردوو وە جگە لە مردوش.
بەڵام دەیخوێنی بۆ سوود وەرگرتن و كردەوەی پێ بكەی و مانای بزانی، نەك بۆ پاداشت وەرگرتن بۆ جگە لە خۆت، بەڵكو بیخوێنە و بیزانە كە كار بەو زانینە بكەی و سودی لێ وەربگری و پاداشتی لەسەر وەربگری لای خوای گەورە.
[الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله ]
لهسایتی بهههشت وهركیراوه.