بابهت: هەمیشە دەمانویست پێکەوە پیربین ...!
سڵاو ئازیز...
دەزانم کاتێک دوو موسافیر لەژێر سێبەرى درەختێک بەنیازى حەوانەوە دادەنیشن. ماناى ئەوەیە ئیدى کارى ئەوان خەریکە تەواو دەبێت. چونکە ئەو ماندوبوونەى ژیان وردە وردە لەبیر ئەکەن. خۆشت دەزانیت ئەوە چەندین ساڵ تێپەڕیووە من و تۆ لەژێر یەک بنمیچا ژیان ئەکەین. هەمیشە دەمانویست پێکەوە پیربین و منیش لەژێر سێبەرتا ژیان تەواو بکەم. هەستى من بۆتۆ بەم جۆرە بووەو دڵنیاشم تۆش هەروا سەیرى منت کردووە.
ئێستا کەمێک دوورین لەیەکتریەوە. ئەگەرچى ناتوانم دەست لەو هەموو شانازیە هەڵگرم کە لەگەڵ تۆ بووم. وەلێ هەواڵم بیستوە کە دەڵێن: ژەنەراڵ لە شەوى ئاخیردا ئەگەرچى زۆر مەردانە جەنگا. بەڵام واپێدەچێت ئیتر نەگەرێتەوە . من باش دەزانم ئێوە هەمووتان لەبەرەکانى جەنگدا لە پێناو شکۆى خۆتان و هاوسەرەکانتان دەجەنگن. من ئیتر ئومێدم بەوە نەماوە جارێکى تر لەتەنیشت تۆوە دانیشم. بۆیە پێم باشە وەک ژەنەراڵێک بۆ دواهەمین جار بەکامى دڵى خۆم شتەکانت پێ بڵێم. زۆر پێمخۆشە چاوەرێى گەڕانەوەت بکەم. بەڵام چى بکەم پێدەچێت ئەم رێگایەى تۆ گرتومەتە بەر، کۆتایەکەى مەرگ بێت.
بەڵێن دەدەم هەرگیزاو هەرگیز ئەو شتانەت لە بیرنەکەم کە هێندەى ئۆقیانووسەکان و بەرزى کێوەکان گەورەبوون. هیچ گومانم نیە دیاریەکانى تۆ لەلاى من زۆر گەورەتربوون لە دیاریەکانى شازادەکان.
نامەیەکى خانم " کیمورا شینگارى "
بۆ: هاوسەرەکەى.
" سەدەى۱٦"
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm