1

بابه‌ت: گولبژيريك له په‌ندی پێشینان .

*پیاوێ زه‌ره‌ری له‌ خه‌ڵکی دابێت،،دڵی ناسره‌وێ بۆ ته‌نها ساتێک.

*تۆ ده‌رون پاک به‌ گوی مه‌رده‌ره‌ که‌س،،گوێ له‌ واتای چاک بگره‌و ئیتر به‌س..

*دارێکی وشک له‌ به‌هاردا سه‌وز ئه‌بێته‌وه‌،،ته‌نها مرۆڤ ناتوانێت دوو جار گه‌نج بێته‌وه‌،،

*ئه‌گه‌ر له‌ پاداشت کردن ده‌ستت کورت بوو،، با له‌ سوپاس کردندا زمانت درێژ بێت..

*که‌سێ دڵ سۆزبوو بۆ هه‌موو که‌سێ،،ده‌رگایشی نه‌بێت له‌ دز ناترسێ..

*هه‌موو که‌سێ خۆی به‌ پیاو ئه‌زانێ،،خه‌ڵکی مه‌شکێنه‌ بۆ پارووه‌ نانێ..

*ئه‌گه‌ر باوک چنینه‌وه‌ نه‌زانێت،،کوڕیش چاندن فێر نابێت،،

*ناوبانگی چاک له‌ ڕوخساری جوان چاکتره‌..

*سه‌ر سوکی ئه‌وه‌یه‌ دوور بیت له‌ خه‌لکی خراپ..

*زانا ئه‌و که‌سه‌یه‌ له‌ نه‌زانه‌وه‌ فێری شت ئه‌بێت..

*ئه‌وه‌ی به‌ حه‌قی خۆی ده‌بێ ڕازی،،ناکه‌وێته‌ ده‌ست حاکم و قازی..

*ته‌نگانه‌ کاتی تاقی کردنه‌وه‌ی ده‌روونی ئاده‌میزاده‌..

*راستی یه‌ک ڕێگه‌ی هه‌یه‌ چه‌وتی هه‌زار..

*کاتێک جه‌نگیت ئاشتیت له‌بیر بێت،،

*چیت له‌ دلدایه‌ زمانت وا بێت،،هه‌وڵی ئه‌وه‌ت بێ واته‌ت ره‌وابێت..

*ستایش ئه‌وه‌یه‌ که‌له‌دوای مردنت وه‌ری ده‌گری...

*لاوازترین مرۆڤ ئه‌وانه‌ن که‌ ناتوانن نرخی خۆیان ڕاگرن..

*که‌م بخۆ له‌شت بێ عیلله‌ت ئه‌بێ،،که‌م بڵی سه‌رت سه‌لامه‌ت ئه‌بێت،،

*دۆستت به‌ره‌و ڕوو قسه‌ی ڕه‌ق ئه‌کا،،پاشمله‌ پیاوت له‌سه‌ر شه‌ق ئه‌کا..

*ڕزق له‌ ئاسمان نایه‌ته‌ زه‌وی،،شه‌رتی ئه‌وه‌یه‌ تۆ شوێنی که‌وی..

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

2

وه‌ڵام: گولبژيريك له په‌ندی پێشینان .

[size=14] ده‌ستت خۆش بێت ماندونه‌بی[/size]

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

3

وه‌ڵام: گولبژيريك له په‌ندی پێشینان .

ده‌ست خۆش

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

4

وه‌ڵام: گولبژيريك له په‌ندی پێشینان .

ده‌ست خۆۆۆش بێت ...

چه‌نێك دوور بم بێخه‌مبه‌ لێم
له‌هه‌ركوێ بيت نزيكيت لێم

5

وه‌ڵام: گولبژيريك له په‌ندی پێشینان .

*دارێکی وشک له‌ به‌هاردا سه‌وز ئه‌بێته‌وه‌،،ته‌نها مرۆڤ ناتوانێت دوو جار گه‌نج بێته‌وه‌،،

هه‌موویانم پێ شازبوون وه‌ک خۆت :*
ده‌ست خۆش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: گولبژيريك له په‌ندی پێشینان .

زۆرر سوپاس مامۆستای کوردی :*

زۆر سوپاســــ سامان
سوپاســــ لانە خان
سوپاســـــ مامە کۆسرەت گیان خۆت شازی :*

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

7

وه‌ڵام: گولبژيريك له په‌ندی پێشینان .

زؤربةى به سةروا نووسراون smile
هةلبژاردنةكةت دروسته كاشما.

8

وه‌ڵام: گولبژيريك له په‌ندی پێشینان .

سوپــــاس کاپتن گیان بۆ بەژداریت بۆ جاری داهاتــــوو smile

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink