بابهت: < ترس لەديوى دووەمى ڕابردوو >
< ترس لەديوى دووەمى ڕابردوو >
خوێندمەوه خەوى دواى نيوەڕوانان بەشى يادهوهرى مێشك چالاك دهكات و وادهكات تۆماركردن بگاته لوتكه! بۆ ئهو مهبهسته دوو ڕۆژه دهستم پێ كردووه و لهوكاتێدا دهخهوم، ئهمڕۆش دۆشةك و باليفێكم لةگةڵ خۆمان برده ئةو دةشته بةنيازى ئةوةى، ئةوةنده شتم بيرنةچێتةوةو پياسةكانم بةنێو ڕابردوودا دةست پێبكةمةوه، كه بةئاستةم دێنةوه يادم، هةروةها بؤ ئةوةيش هێنده دةستى هانام بؤ دةفتةرى يادهوهرییهكان نهبهم، كه زؤربةى نووسينةكانم لةوێدا بةكاريگةرى دؤخى دژوارمةوه نووسراون. جا لةكاتى خؤيدا گةيشتم ئةويش بةهؤى (سات) بانووى* تةمةن سئ مانگ. . خةوى ئةمرؤم نةكرد، وةك ئةوةى هةست بكات وةهايى بۆمن باشتره كه تةنيا لةڕۆژێكدا بژيم و ئاوڕ له ڕابردووم نةدةمةوه! هةرچةندى كردم نةيهێشت بنووم!. كچةكةم بريا منيش كه وةك تۆ مناڵ بوومه، نةمهێشتبا دايكم لةو وةختانه بخەوێ!!
سرهنگ محسن
٢٨/٠٦/٢٠١٣ بێستانه.
--------------------
* بانوو: واته خانم، خاتوون. كه خؤى بانوو كوردييةو (خانم و خاتوون) دوو وشةى مةغولين!