1

بابه‌ت: < چه‌ند دزێك. . >

< چه‌ند دزێک >

"گۆڕینی هزر و مێشک"
چه‌ند دزێک هه‌ستان به‌ بڕینی بانقێک. یه‌کێکیان هاواری کرد: (که‌س نه‌جوڵێت، پاره‌که‌ هی ده‌وڵه‌ته‌ به‌ڵام ژیانتان هی خۆتانه!!‌) هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو بانقه‌که‌ بوون به‌ بێ ده‌نگی له‌ سه‌ر زه‌وی ڕاکشان.
- ئه‌مه‌ پێی ده‌وترێت "گۆڕینی هزر و مێشک" چۆنیه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه و کاردانه‌وه‌ی که‌سانی به‌رامبه‌رت‌"

"ئه‌زموون (خیبره‌)"
دزه‌کان ڕۆیشتن و پاره‌یه‌کی زۆریان برد، یه‌ک له‌ دزه‌کان که به‌ ته‌مه‌ن بچوکتر بوو, وه‌‌ "هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر بوو له‌ به‌ڕێوه‌بردن و کارگێری" به‌ دزه‌که‌ی تری وت که‌ "هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی" بوو؛ برا گه‌وره‌ با پاره‌که‌ بژمێرین بزانین چه‌ندمان ده‌ستکه‌وتووه‌، دزه‌ به‌ ته‌مه‌ن گه‌وره‌که‌ وتی "تۆ زۆر گێلی ئێمه‌ ئه‌و هه‌موو پاره‌ زۆر چۆن بژمێرین؟! ئه‌مشه‌و له‌ ته‌له‌ڤزیۆن پێمان ده‌ڵێن چه‌ند پاره‌ دزراوه‌ له‌و بانقه‌!!".
- ئه‌مه‌ پێی ده‌وترێت "ئه‌زموون (خیبره‌)" له‌ ڕۆژگاری ئێستاماندا ئه‌زموون گرنگتره‌ له‌ بڕوانامه‌ی سه‌ر کاغه‌ز"

"مه‌له‌کردن له‌ گه‌ڵ شه‌پۆله‌کان"
پاش ڕۆشتنی دزه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ری بانق به‌ سه‌رپه‌رشتیاری بانقی وت که‌ ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس بکات به‌ خێرایی. سه‌رپه‌رشتیار به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری وت "ڕاوه‌سته‌... ڕاوه‌سته‌، با ئێمه‌ش چه‌ند ملیۆن دۆلارێک بۆ خۆمان ببه‌ین و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر کرداری دزیه‌که‌ ئه‌ژمار بکه‌ین."
- ئه‌مه‌ پێی ده‌وترێت "مه‌له‌کردن له‌ گه‌ڵ شه‌پۆله‌کان" هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارێکی نه‌خوازراو به‌ قازانجی خۆت"

"هه‌ل قۆستنه‌وه‌‌"
به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری بانقه‌که‌‌ زۆر دڵخۆش بوون و به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ده‌یانوت "شتێکی زۆر باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو مانگێک دزی له‌ بانقه‌که‌ بکرێت!"
- ئه‌مه‌ پێی ده‌وترێت "هه‌ل قۆستنه‌وه‌‌"


ڕۆژی دواتر، ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ 100 ملیۆن دۆلار له‌ بانقه‌که‌ دزراوه‌. دزه‌کان هه‌ستان به‌ ژماردنی پاره‌که‌، به‌ڵام ته‌نها 20 ملیۆن دۆلار بوو. دزه‌کان زۆر توڕه‌بوون و‌ بێزاری خۆیان ده‌رده‌بڕی که‌ "ئێمه‌ ژیانی خۆمان خسته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ بۆ ته‌نها 20 ملیۆن دۆلار که‌چی به‌ڕێوه‌به‌رانی بانقه‌که بێ ڕشتنی دڵۆپه‌ ئاره‌قه‌یه‌ک‌ 80 ملیۆن دۆلاریان ده‌سکه‌وتووه‌.
- یه‌ک له‌ دزه‌کان وتی، وا دیاره زۆر باشتره‌ خوێنده‌وار بیت له‌وه‌ی ببیه‌ دزی بانق".

وه‌رگیراو.

2

وه‌ڵام: < چه‌ند دزێك. . >

گوازراوه‌ .

ئەوە خۆشویستنی نیشتمانە وا دەکات بیاباننشینێک وابەستەی وەتەن بێت، ئەگەر نا خۆ بیابان، بە دەگمەن خێر و فەڕی بۆ دانیشتووانی هەیە، یان هەر نییەتی و ژیانیش تێیدا هەتا بڵێیت دژوارە. ئاسکیمۆ کە لە باکووری سیبریا دەژین، نیشتمانیان پارچە سەهۆڵێکی زەبەلاحە بەسەر زەریایەکی بەرینەوە، بەڵام هێندەیان خۆش دەوێت، هەر لەوێ لە دایک دەبن و دەژین و دەمرن.
https://www.instagram.com/zasabota

3

وه‌ڵام: < چه‌ند دزێك. . >

ئيم. زور سير و خوش و واتادار بوو.  دةست خوش

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: < چه‌ند دزێك. . >

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش برام زۆر جوان بوو واتاداره‌ماندونه‌بی[/size]

5

وه‌ڵام: < چه‌ند دزێك. . >

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش برام زۆر جوان بوو واتاداره‌ماندونه‌بی[/size]

6

وه‌ڵام: < چه‌ند دزێك. . >

ده‌ستت خۆشبێ براله‌

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

7

وه‌ڵام: < چه‌ند دزێك. . >

به‌راستی پر مانایه‌ ..
ده‌ستت خۆش كاپتن

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

8

وه‌ڵام: < چه‌ند دزێك. . >

زۆر جوان بوو به‌ مانا بوو ده‌ست خۆش هه‌ربژیت ..........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

9

وه‌ڵام: < چه‌ند دزێك. . >

سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م، ڕێزدارن.