1

بابه‌ت: هيجران ..

ئه‌ى خودا ئه‌م وه‌صله‌ قه‌ت هيجران مه‌كه‌
سه‌رخۆشانى عه‌شق تۆ ناڵان مه‌كه‌

باغى گيان هه‌ر تازه‌ و شين راگره‌
قه‌سدى ئه‌م بێسان و ئه‌م مه‌ستان مه‌كه‌

وه‌ك خه‌زان زه‌رد دامه‌يه‌ سه‌ر به‌رگى دڵ
خه‌ڵك بێ ئه‌نوا و سه‌رگه‌ردان مه‌كه‌

ئه‌و دره‌خته‌ى بووه‌ته‌ هێلانه‌ى مه‌لت
مه‌يشكێنه‌ ماڵه‌ مه‌ل وێران مه‌كه‌

شه‌مع و جه‌معى عاشقان تۆ تێكمه‌ده‌
دوژمنانم كوێر بكه‌ ، شادان مه‌كه‌

كه‌عبه‌ى هيواى خه‌ڵك ئه‌و كۆره‌يه‌
كه‌عبه‌يى هيواكه‌مان داغان مه‌كه‌

ئه‌و ته‌نافى خێوه‌ته‌ تۆ تێكمه‌ده‌
خێوه‌تى خۆته‌ ده‌سا سوڵتان مه‌كه‌

نيه‌ له‌ عاله‌مدا له‌ هيجران تاڵتر
هه‌رچى پێتخۆشه‌ بكه‌ ، هيجران مه‌كه‌


مه‌ولانا له‌ كتێبى ( 100 غه‌زه‌لى مه‌ولانا )

چه‌نێك دوور بم بێخه‌مبه‌ لێم
له‌هه‌ركوێ بيت نزيكيت لێم

2

وه‌ڵام: هيجران ..

ده‌ست خۆش خوشكه‌كه‌م...

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

3

وه‌ڵام: هيجران ..

سوپاس برا گيان ...

چه‌نێك دوور بم بێخه‌مبه‌ لێم
له‌هه‌ركوێ بيت نزيكيت لێم