بابه‌ت: (گه‌وره‌يه‌ك)
[center] گه‌وره‌يه‌ك
گه‌وره‌يه‌ك بۆ كه‌س نه‌بێ سێبه‌رى
خۆم بۆ بگێرم له‌ده‌ورى سه‌رى؟
به‌وشكى بۆچى ببمه مه‌يته‌رى
وه‌ختێ ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ستم له‌به‌رى
هه‌رخۆى دايما هه‌ولى ژيانى بێ
ياخوا ئه‌و گه‌وره‌ش به‌شى نه‌مان بێ
گه‌وره‌يه‌ك چاوى له‌فه‌قير نه‌بێ
ده‌ربه‌ست ژيانى جوان و پير نه‌بێ
ميمل به ماڵ و دوژمن به جان بێ
ياخوا ئه‌و گه‌وره‌ش به‌شى نه‌مان بێ
گه‌وره‌يه‌ك ساتێ له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و
ئارامم نه‌بێ بێ خۆراك و خه‌و !
پاسه‌وانى بم به رۆژو به شه‌و
جوێن و شه‌قيش بێ به‌راته‌كه‌ى ئه‌و
ئه‌گه‌ر شۆره‌تى وه‌ك سليمان بێ
ياخوا ئه‌و گه‌وره‌ش به‌شى نه‌مان بێ
[ موفتى پێنجوينى]
[/center]
[/center]