1

بابه‌ت: جنۆكه‌كان

جنۆكه‌كان بوونه‌وه‌رێكن له‌سه‌ر زه‌وى ده‌ژین وه‌ك مرۆڤ، به‌ر له‌ درووستكردنى مرۆڤیش هه‌بوونه‌، له‌ قورئانی پیرۆزیشدا له‌ چه‌ندین شوێن ئاماژه‌ى پێ كراوه‌، شێوه‌یان جۆراوجۆره‌و وه‌ك مرۆڤ به‌ كۆمه‌ڵ ده‌ژین یان به‌شێوه‌یه‌كى تر وه‌ك مرۆڤ لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه‌، له‌ رووى ئایینه‌وه‌، مسوڵمانیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها مه‌سیحى و یه‌هودى و بووزى و هیندۆسى و هه‌موو ئایین و ئایدیاكانى تر، ته‌نانه‌ت بێ باوه‌ڕ و عه‌لمانى و ملحیدیشیان هه‌یه‌، ئه‌وان ده‌توانن مرۆڤ ببینن به‌لام ئێمه‌ ناتوانین، له‌ جیهانێكیى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ جیهانه‌كه‌ى ئێمه‌ ده‌ژین، (وه‌ك وێنه‌دانه‌وه‌ى ئاوێنه‌) به‌لام له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وى و له‌ هه‌مان گه‌ردوون و له‌ هه‌مان كات و شوێن، له‌رووى شێوه‌و ره‌نگ و قه‌باره‌وه‌ زۆر جۆریان هه‌یه‌و جیاوازى زۆر له‌نێوانیان هه‌یه‌ كه‌ له‌مروڤ ئه‌و جیاوازییانه‌ نین، درێژى هه‌ندێك جۆریان ده‌گاته‌ 100 مه‌تر، هه‌ندێكیشیان له‌ 1 مه‌تر تێپه‌ر ناكات، له‌ ره‌نگیشه‌وه‌ له‌ یه‌كتر جیاوازن، ره‌نگیان سووره‌ یان شینه‌ یان تێكه‌ڵاو، هه‌ندێكیان ده‌توانن باز بده‌ن و به‌خێرایی زیاتر له‌ 70 كیلۆمه‌تر له‌ ده‌قیقه‌یه‌ك بڕۆن، واتا 4200 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێك به‌پێ ى پێوه‌رى مرۆڤ، هه‌ندێكیان تواناى فرینیان هه‌یه‌و ده‌توانن به‌خێرایی رووناكى بڕۆن، ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ درووستكراون كه‌ په‌روه‌ردگار به‌ پاكى بپه‌رستن به‌لام ئه‌وانیش وه‌ك مرۆڤ هه‌ندێكیان له‌و رێچكه‌یه‌یان لاداوه‌و بوونه‌ته‌ شوێنكه‌وتووى شه‌یتان.


جنۆكه‌كان به‌ر له‌ درووستكردنی‌ ئاده‌م درووستكراون ، به‌پێ ی‌ كتێبی‌ (قصص الانبیاء) و (البدایة والنهایة‌)ی‌ ابن كثیر و وته‌كانی‌ ابن عباس ئه‌وا ئه‌وان 1000 ساڵ به‌ر له‌ درووستكردنی‌ ئاده‌م درووست كراون به‌ڵام له‌جیاتی‌ خوا په‌رستی‌ ده‌ستیان به‌ خوێنڕشتن و فه‌سادی‌ كردووه‌، یه‌كێكیش له‌ به‌ڵگه‌ قورئانیه‌ به‌هێزه‌كان بۆ ئه‌م بیروڕایه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌یه‌ كه‌ خودا ده‌فه‌رموێ
(وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ)البقرة: 30
واتا (خودا روویكرده‌ فریشته‌كان و وتی‌ من جێنشینێك دروست ده‌كه‌م له‌سه‌ر زه‌وی‌، ئه‌وانیش وتیان ئاخر دیسان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ خوێنڕشتن و فه‌سادی‌، ئێمه‌ سوپاسگوزاری‌ تۆین و ئه‌وكاره‌ به‌پیرۆز وه‌رده‌گرین، خودا وتی‌ ئه‌وه‌ی‌ من ده‌یزانم ئێوه‌ نایزانن) ئه‌مه‌ مانای‌ ئایه‌ته‌كه‌یه‌ به‌كورتی و‌ به‌ پوختی‌، كه‌واتا زانایانی‌ ئیسلامی‌ پێیان وایه‌ جنۆكه‌كان پێش درووستكردنی‌ ئاده‌م درووستكراون و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ئاده‌م درووستبكرێ ئه‌وا فریشته‌كان وتوویانه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاده‌م وه‌ك ئه‌وانه‌ی‌ پێش خۆی‌ ده‌ست به‌ خوێنرشتن و فه‌سادی‌ بكات كه‌ دیاره‌ مه‌به‌ستیان جنۆكه‌كان بووه‌،، ئه‌مه‌ش چه‌ند ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ پیرۆزه‌ كه‌ باس له‌ جنۆكه‌كان ده‌كات:

*(يا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاء يَوْمِكُمْ هَـذَا قَالُواْ شَهِدْنَا عَلَى أَنفُسِنَا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُواْ عَلَى أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُواْ كَافِرِينَ) سورة الأنعام، آية130.

*(وَالْجَآنَّ خَلَقْنَاهُ مِن قَبْلُ مِن نَّارِ السَّمُومِ) سورة الحجر آية 27.
(وَلَوْ شِئْنَا لَآتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَاهَا وَلَكِنْ حَقَّ الْقَوْلُ مِنِّي لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ) سورة السجدة آية13.

*(وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) سورة الذاريات، آية 56.

*(يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَأوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانفُذُوا لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ) سورة الرحمن، آية33.

*(قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا) سورة الجن، آية1.

*{مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (4) الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (5) مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ (6)} سورة الناس الآيات 4، 5، 6


جنۆكه‌كان بۆ دوو به‌شی‌ سه‌ره‌كی‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌ (عێفریته‌كان و شه‌یتانیه‌كان)، عێفریته‌كانیش ده‌كرێن به‌ چوار جۆر: (سه‌باسیب - ته‌واقیف - زه‌وابع - عێفریته‌ شه‌یتانیه‌كان یاخوود ئیبلیسیه‌كان)، ئه‌م چوار جۆره‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نێو جۆری‌ سه‌ره‌كی‌ (عێفریته‌كان) له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌یان نزیكن له‌ مرۆڤ، له‌ نزیك رووبار و چیاو ئەشکەوت و دارستانەکان و له‌ناو ماڵانیش ده‌ژین، هه‌ندێكیان مرۆڤیان خۆشده‌وێ، هه‌ندێكیشیان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ دووری‌ مرۆڤ ده‌ژین و رقیان له‌ مرۆڤه‌، هه‌یانه‌ په‌یڕه‌وی‌ گه‌وره‌ی‌ خۆی‌ ده‌كات ئینجا گه‌وره‌كه‌ی‌ مسولمان بێت یان هه‌ر ئایینێكی‌ تر یاخوود ئیبلیس بپه‌رستێ، وه‌ مرۆڤ بێت یان جنۆكه‌. جنۆكه‌كان ده‌توانن به‌نێو به‌ربه‌سته‌ ره‌قه‌كان تێپه‌ر ببن، هه‌روه‌ك ده‌توانن وه‌ك (با) رێبكه‌ن، عێفریته‌ شه‌یتانیه‌كان یاخوود ئیبلیسیه‌كان له‌نێو ده‌ریاكان ده‌ژین و زیاتر كار بۆ ساحیر و جادووگه‌ره‌كان ده‌كه‌ن.

جۆری‌ دووه‌می‌ سه‌ره‌كی‌ بریتیه‌ له‌ (شه‌یتانه‌كان)، ئه‌وانیش بۆ دوو به‌ش دابه‌ش ده‌بن (شه‌یتانه‌ گه‌وره‌كان - تاغوته‌كان) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ به‌شی‌ یه‌كه‌م ده‌گوترێت (شه‌یتانه‌ گه‌وره‌كان) چونكه‌ ئه‌م به‌شه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ (عێفریته‌ شه‌یتانیه‌كان) ده‌كه‌ن، شه‌یتانه‌ گه‌وره‌كان هه‌موویان به‌نده‌ی‌ ئیبلیسن و پێیان ده‌وگوترێ (المردة)، وه‌ شه‌یتانی‌ (المارد) له‌ زۆرشوێنی‌ قورئان ئاماژه‌ی‌ پێ كراوه‌، ئه‌م جۆره‌ جیاوازن له‌هه‌موو جۆره‌كانی‌ تر و پێیان ده‌وترێ (جنۆكه‌ی‌ شین) هه‌ندێك له‌وانه‌ عه‌رشی‌ ئیبلیسیان هه‌ڵگرتووه‌، هه‌ر له‌ رێگای‌ ئه‌مانه‌شه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان ئیبلیس و هاوپه‌یمانه‌ مرۆڤه‌كانی‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت (به‌تایبه‌تی‌ ماسۆنی‌ و شه‌یتان په‌رست و ساحیره‌كان)، هه‌ر له‌ رێگای‌ ئه‌مانیشه‌وه‌ مرۆڤ به‌ره‌و شه‌یتان په‌رستی‌ ده‌بردرێت، ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه‌:

(سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك ببێت به‌ ساحیر ئه‌وا پێویسته‌ چه‌ند رێوشوێنێك جێ به‌جێ بكات، ده‌بێ زیاتر له‌ 40 رۆژ بچێته‌ حاله‌تی‌ خه‌لوه‌ته‌وه‌ واتا ئیبلیس بپه‌رستێ به‌و په‌ری‌ متمانه‌و باوه‌ڕه‌وه‌، پاشان به‌به‌رده‌وامی‌ ناوه‌كانی‌ شه‌یتان بڵێته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی‌ خزمه‌تكاره‌كانی‌ ئیبلیس دێن كه‌ له‌ جۆری‌ (شه‌یتانه‌ گه‌وره‌كان)ن، ئینجا ده‌بێته‌ هاوپه‌یمانی‌ ئیبلیس، ده‌بێ به‌رده‌وام كاری‌ قێزه‌وه‌ن بكات وه‌ك ده‌ستكاریكردنی‌ قورئانی‌ پیرۆز و به‌رۆژوو بوون بۆ ئیبلیس و هه‌تككردنی‌ ئه‌ندامه‌ سێكسیه‌كانی‌ جه‌سته‌و كۆمه‌له‌ كارێكی‌ قێزه‌وه‌نی‌ تر، ئه‌گه‌ر ئه‌م كردارانه‌ی‌ هه‌موو جێ به‌جێ كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییانه‌ی‌ كه‌ ئاراسته‌ی‌ ده‌كرێن، ئه‌وكات به‌ فه‌رمی‌ ده‌بێته‌ هاوپه‌یمانی‌ ئیبلیس، پله‌كه‌شی‌ به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌خودا دووربكه‌وێته‌وه‌)

جۆری‌ دووه‌می‌ شه‌یتانیه‌كان ئه‌وا (تاغوته‌كان)ن، كه‌ له‌چه‌ند شوێنێكی‌ قورئان ئاماژه‌یان پێكراوه‌، تاغوته‌كان خزمه‌تكاری‌ ساحیره‌ گه‌وره‌كانن، ئه‌و ساحیرانه‌ش زیاتر كار له‌سه‌ر (گۆرینی‌ قورئانی‌ پیرۆز و پیسكردنی‌ به‌خوێنی‌ بێنوێژی‌ ئافره‌ت)ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌ تاغوته‌كان كار له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز و ئه‌قلی‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ره‌و كاری‌ خراپه‌و تاوانی‌ ببه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌رێگای‌ وه‌سوه‌سه‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و شیرینكردنی‌ گوناه له‌لای‌ مرۆڤ، زۆربه‌یان حه‌زیان له‌ خوێنه‌و له‌نێو ده‌ریاكان ده‌ژین، پێشیان ده‌گوترێت (جنۆكه‌ سوره‌كان).
سەبارەت بە سەرەتاى درووست بوونى جنۆکەکان لێکدانەوەو بیروڕا زۆرە، بەڵام ئەوەى سەرنجى راکێشام ئەم دوو لێکدانەوەى (ابن عباس و ابن مسعود)ە سەلامى خودایان لەسەر بێت، بەپێ ى وتەکانى (ابن عباس) کە هاوەڵێکى پێغەمبەرمان بوو بەم جۆرە باسى درووست بوونى جنۆکەکان دەکات: به‌ر له‌ درووستكردنى ئاده‌م به‌ هه‌زار ساڵ، خودا یه‌كه‌م جنۆكه‌ى درووستكرد كه‌ ناوى (سۆمیا) بوو، دواتر داواى لێكرد كه‌ هیوایه‌ك بخوازێ! (سۆمیاش وتى: ده‌مه‌وێ ببینم به‌ڵام كه‌س من نه‌بینێ! هه‌ر كاتێك بمه‌وێ وون ببم! هه‌ر له‌ گه‌نجى بمێنمه‌وه‌!) خودا داواكارییه‌كه‌ى جێ به‌جێ كرد! دواتر له‌سه‌ر زه‌وى جێگیرى كرد! له‌ سۆمیاوه‌ میلله‌تێك له‌ جنۆكه‌ هاتنه‌ كایه‌وه‌و له‌سه‌ر زه‌وى ده‌ژیان! به‌ڵام له‌جێگاى سوپاس گوزارى خودا ده‌ستیانكرد به‌ تاوانكارى و فه‌ساد و كوشتنى یه‌كتر!

بەپێ ى (تفسیرى ابن مسعود) تاوان و فەسادیەکانى جنۆکەکان بووه‌ هۆى تووره‌بوونى خودا، بۆیە سوپایه‌ك له‌ فریشته‌ى بۆ ناردن و ده‌ستیانكرد به‌كووشتنى جنۆكه‌كان، زۆربه‌یان كوژران و ئه‌وانى تر رایان كرد و خۆیان له‌نێو ئه‌شكه‌وته‌كان و شوێنه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان شارده‌وه‌! له‌وكاته‌شدا ئیبلیس(شەیتان) بچووك بوو! بۆیه‌ فریشته‌كان ئیبلیسیان به‌رزكرده‌وه‌ بۆ ئاسمان و له‌نێو فریشته‌كان گه‌وره‌ بوو! دواى ئه‌وه‌ى ئیبلیس گه‌وره‌ بوو وه‌ك فریشته‌كان گوێڕایه‌ڵى فرمانه‌كانى خودا بوو، خوداش مالێكى زۆر گه‌وره‌ى پێ به‌خشى و كردى به‌ پادشاى ئاسمانى زه‌وى! دواتر خودا یەکەم مرۆڤى درووستکرد کە ئادەم بوو (علیه سلام)، ئەمەش بووە هۆى تورە بوون و لەخۆبایی ئیبلیس.

ئامادەکردن و وەرگێرانى
یونس گەردوونى

سه‌رچاوه‌/
قورئانى پیرۆز
عالم الجن - عیزت باجبوج
قصص الانبیاء – ابن کثیر
ئینتەرنێت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: جنۆكه‌كان

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی برام هه‌موو یم خوینده‌وه‌ سوودی خۆی هه‌ بوو [/size]

3

وه‌ڵام: جنۆكه‌كان

سۆپاس برا

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg