1

بابه‌ت: راپۆرت :چه‌ند زانیاریه‌ك له‌جـه‌وله‌ی(3 )خـولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كـان

راپۆرت :چه‌ند زانیاریه‌ك له‌جـه‌وله‌ی(3 )خـولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپا ،له‌گه‌ڵ رێزبه‌ندی یانه‌كـان.

راپۆرت: ئـا/ سـانی نـاصیح
24 / 10 / 2013  ( پێنح شـه‌ممه‌ )

شــه‌وی رابردوو یــارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی سێیه‌م له‌قۆنـاغی گـروپـه‌كـانی  ‌خـولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپــا كۆتایی پێهــات ، هـه‌ر یه‌ك له‌ یـانه‌كـانی ( بروسیا دۆرتمۆن و چێلسی و نـاپۆلی و زینت و سێڵتك و ئه‌تله‌تیكۆ مـه‌درید و مـان سیتی و مان یونـایتد و ریال مـه‌درید و بایرلیڤه‌ر كـوزن و بایرمیونخ و پاریس سـانجیرمـان و گه‌له‌ته‌سه‌رای ) تــوانیـان له‌جـه‌وله‌ی ( 3 ) سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .

له‌كۆی گشتی یارییه‌كـان له‌جـه‌وله‌ی سێیه‌م( 47 )گۆڵ تــۆمــاركـرا ، گـه‌وره‌ترین ئه‌نجـامی ئه‌م جـه‌وله‌یه‌ ( بــایرمیونخ 5 – 0 ڤیكتۆریا بلزن ) ، ( پاریس سـانجیرمـان 5 – 0 ئه‌نده‌رلخت ) بوو .

نـاوبژیوانـانی یارییه‌كـان ( 67 ) كــارتی زه‌ردیـان به‌ڕووی یاریزانـان بڵاو كـرده‌وه‌ له‌م ( 67 ) كـارته‌ زه‌رده‌ ( 3 ) كـارتی سور به‌روی یاریزانـان برزكـرایه‌وه‌ .

له‌م جـه‌وله‌ی خـولی یانه‌پــاڵه‌وانه‌كـانی ئه‌وروپـا هـه‌ردوو یــاریگـایی ( سانسیرۆ و ئۆڵترافۆرد ) زۆرترین هــانده‌ریــان تێدا ئـامـاده‌ بوو ،له‌ یاریگـایی ئۆڵترافۆرد  له‌ یاری نێوان ( مـان یونایتد  1 – 0  ریال سۆسیداد ) 74 هـه‌زار و 500 هـانده‌ر ئـامـاده‌ی یارییه‌كـه‌ بوون ،  هـه‌روه‌هـا له‌ یــاریگـایی سـانسیرۆ له‌ یاری نێوان ( میلان 1 – 1 به‌رشلۆنه‌ ) 74 هـه‌زار و 487 هـه‌نده‌ر ئـامـاده‌ی یارییه‌كـه‌ بووه‌ .

رێزبه‌ندی یــانه‌كـان دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی سێیه‌م ، به‌م شێیه‌وه‌ .

گروپی یه‌كـه‌م :
1-    مـان یونـایتد ( 7 ) خـــاڵ
2-    بایرلیڤه‌ركـوزن( 6 ) خـــاڵ
3-    شـاختار ( 4 ) خـــاڵ
4-    ریال سۆسیداد ( 0 ) خـــاڵ

گروپی دووه‌م :
1-    ریال مـه‌درید ( 9 ) خــاڵ
2-    گه‌له‌ته‌سـه‌رای ( 4 ) خــاڵ
3-    یوڤـانتس ( 2 ) خـــاڵ
4-    كۆبنهاگن ( 1 ) خـــاڵ

گروپی سێیه‌م :
1-    پاریس سـانجیرمـان( 9 ) خــاڵ
2-    ئۆلۆمپیاكـۆس ( 4 ) خــاڵ
3-    بنفیكـا( 4 ) خــاڵ
4-    ئه‌نده‌رله‌خت( 0 ) خــاڵ

گروپی چواره‌م :
1-    بایرمیونخ( 9 ) خــاڵ
2-    مان سیتی( 6 ) خــاڵ
3-    سیسكامۆسكۆ( 3 ) خــاڵ
4-    ڤیكتۆریا بلزن( 0) خــاڵ

گروپی پێنجـه‌م :
1-    چێلسی ( 6 ) خــاڵ
2-    شاڵكـا( 6 ) خــاڵ
3-    بازل( 4 ) خــاڵ
4-    ستوا بوخارست( 1 ) خــاڵ

گروپی شه‌شه‌م :
1-    بروسیا دۆتمۆند( 6 ) خــاڵ
2-    ئه‌رسنـاڵ( 6 ) خــاڵ
3-    ناپۆلی ( 6 ) خــاڵ
4-    مارسیلیا( 0 ) خــاڵ

گروپی حـه‌وته‌م :
1-    ئه‌تله‌تیكۆمـه‌درید( 9 ) خــاڵ
2-    زینیت ( 4 ) خــاڵ
3-    بۆرتۆ( خــاڵ )
4-    ئوستریا ڤینا( 1 ) خــاڵ

گروپی هـه‌شته‌م:
1-    به‌رشلۆنه‌ ( 7 ) خــاڵ
2-    میلان ( 5 ) خــاڵ
3-    سیڵتك ( 3 ) خــاڵ
4-    ئه‌یاكس ( 1 ) خــأڵ

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .