1

بابه‌ت: به سه ر هاتيكى كاريكه ر

بانگخوازى گەورەى جیهانى ئیسلامى شێخ محمد حسان: لەشارى مەککە کۆڕێکم هەبوو کاتێک چومە هۆڵەکەوە پێش ئەوەی بڕۆمە ژوورەوە کابرایەک وەستاندمی و ووتی شێخ محمد سوێندت دەدەم بەخودا نابێت هیچ قسەیەک بکەیت تابەتەواوەتی گوێم بۆ دەگریت، دەڵێ ووتم فەرموو

: کابرا دانیشت لەتەنیشتم و سەیرم کرد کەسێکی دەوڵەمەند دیاربوو کەخودای گەورە ڕزق و ڕۆزییەکی زۆری بەسەردا ڕژاند بێ .
کابرا وتی من توشی شەلەلێکی کامل بوو بووم، چەندین ووڵات گەڕام چومە لەندەن چوومە فەرەنسا، ئەمەریکا بەڵام چونکە خودا ویستی لەسەر نەبوو شیفام بۆ نەهات .
جارێکیان کاتێک لەسەر کورسی شەلەلیەکەم دانیشتبووم و سەیری تەلەفزیۆنم دەکرد ڕاستەوخۆ لەمەککەوە نوێژی پەخش دەکرد دەستم کرد بەگریان و بەمنداڵەکانم ووت دەمەوێ بمبەن بۆ ماڵی مەلیک ووتیان باوکە مەلیک کێیە، چ مەلیکێک دەڵێیت ؟!
وووتم مەلیکی مەلیکەکان ووتم ئەمەوێت بڕۆم بۆ عەمرە، دەمەوێ بەو پارەیەی کەهەمە فڕۆکەیەکم بۆ بگرن بەکرێ تا بەئیسراحەت بتوانم بڕۆمە ئەوێ .
کاتێ گەشتمە دەرگای حەرەمی مەککە بە منداڵەکانم ووت بەسەر کورسیەکەوە بمبەنە نزیکی بەردە ڕەشەکەوە و وازم لێبێنن .
ئەوانیش بەو جۆرەیان کرد کەپێم وتن لە ڕوکنی تەوافدا دایاننام پاشان دەستم کرد بەدوعا کردن بۆماوەی چەندین سەعات تەنها چەند ووشەیەکم دوبارە دەکردەوە..
ووشەکانیش ئەمانە بوون (خودایە سوێند دەخۆم بەدەسەڵاتت کەلەماڵەکەت ناڕۆمە دەرەوە مەگەر لەسەر قاچەکانم بێت یا لەسەر دارەمەیت) ئەم چەند ووشەیەم بۆ ماوەیەکی زۆرچەند بارە کردەوە، لەناخی دڵمەوە دەپاڕامەوە و فرمێسک وەک باران بەچاومدا دەهاتە خوارەوە، هەستم بەهیلاکیەکی زۆر کرد، مێشکم هیلاک ببووم لەسەر کورسیەکەم خەوم لێ کەوت لەخەومدا زەنگی تەلەفون لێیدا و لەپڕ دەنگێک ووتی هەستە بڕۆ، هەستە بڕۆ، هەستە بڕۆ، سێ جار ئەم ووشەیەى دووبارە کردەوە خەبەرم بوەوە و هەستام ڕۆشتم پاش چەند هەنگاوێک فیکرم کردەوە کە من شەلەلم لەگەڵدایە .
دەستم کردەوە بەگریان ووتم سوپاس بۆ ئەو خودایەی دوعای بەندەکانی ڕەفزناکات .

[size=16]كه‌ من ناتوانم ده‌ست و دڵ له‌ ياده‌وه‌رييه‌كان به‌رده‌م ،
تــــۆش مه‌توانه‌ ڕه‌گ و ڕيشاڵه‌كانت له‌ دڵما هه‌ڵكه‌نى ...
هـــــــــــــــاورێ !
[/size]
http://www.lamst-a.net/upfiles/3wg60566.jpg

وه‌ڵام: به سه ر هاتيكى كاريكه ر

ده‌سته‌ كانت خۆش بێت

http://smn21.com/up/uploads/gif/68b112ee23.gif

3

وه‌ڵام: به سه ر هاتيكى كاريكه ر

[size=22]ده‌ سته‌كانت خۆش چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ فیس بووك خوێندبومه‌وه‌[/size]

4

وه‌ڵام: به سه ر هاتيكى كاريكه ر

ده‌ستت خۆش بۆ هه‌ڵواسینی .

5

وه‌ڵام: به سه ر هاتيكى كاريكه ر

جوان و پر مانایه‌
هه‌ر شادبیت برا

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

6

وه‌ڵام: به سه ر هاتيكى كاريكه ر

[size=17]  ده‌ستت خۆش بێت خودا پاداشتت بداته‌وه‌[/size]

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

7

وه‌ڵام: به سه ر هاتيكى كاريكه ر

سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە دوعای بەندەکانی ڕەت ناکاتەوە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .