1

بابه‌ت: له‌ده‌سپێكی خـولی بژارده‌ی عێراق : زاخـۆ و دهـۆك نه‌یان توانی براوه‌بن

له‌ده‌سپێكی خـولی بژارده‌ی عێراق : زاخـۆ و دهـۆك نه‌یان توانی براوه‌بن و هـه‌ولیریش به‌رامبه‌ر قوه‌جه‌ویه‌ یاری ده‌كـات.

ئا/ سانی ناصیح

ئه‌مــرۆ سێ شـه‌ممه‌ یارییه‌كـانی وه‌رزی نـوێ ( 2013 – 2014 ) له‌خـولی بژارده‌ی یانه‌كـانی عێراق بۆ تۆپی پێ  له‌ یاریگـا جیاجیـاكـانی عێراق بـه‌رێوه‌ چوو ، كـه‌تێدا هـه‌ر یه‌ك له‌ یـانه‌كـانی ( نفت و شورته‌ و بغدا ) له‌یه‌كـه‌م یاری دا تـوانیـان سێ خــاڵ به‌ده‌ست بهێنن .

له‌یاری یه‌كـه‌م دا یـانه‌ی زاخـۆ له‌نێو یاریگـایی خـۆی روبه‌ری یانه‌ی نه‌فت بۆوه‌ له‌ یارییه‌كته‌ش دا یـانه‌ی زاخـۆ به‌ئه‌نجـامی ( 2- 1 ) یارییه‌كـه‌ی به‌ یانه‌ی نه‌فت دۆراند .

له‌یارییه‌كی دیكـه‌ دا یانه‌ی دهۆك له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خـۆی روبه‌روی یـانه‌ی مصـافی نـاوه‌راست بۆوه‌ له‌ ئه‌نجـام دا هـه‌ردوو یـانه‌ به‌ بێ گۆڵ كـۆتاین به‌ یاری كـردن هێنـا .

ئه‌نجـامی یارییه‌كـانی ئه‌مــرۆ به‌م شێوه‌ بوو

نـه‌جـه‌ف 1 – 1 كـه‌ر به‌لا

مینا 0 – 0 نه‌فتی باشور

زه‌ورا 0 – 1 شورته‌

بغدا 1 – 0 كرخ

سبه‌ی چوار شـه‌ممه‌ش یانه‌ی هـه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی كـاتژمێر 3:00 روبه‌روی یانه‌ی قوه‌جـه‌ویه‌ ده‌بێته‌وه‌ .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .