بابه‌ت: جیاوازیه‌كانی نێوان عه‌قلی ئافره‌ت و پیاو
[center]
جیاوازیه‌كانی نێوان عه‌قلی ئافره‌ت و پیاو
ئه‌م باسه زۆر گرنگه بیخوێنه‌وه دڵنیام سودی بۆتان ئه‌بێت
1-(زمان)
بۆ ئافره‌ت ئاسانه زمانی تر فێربێت ،به‌پێچه‌وانه‌ی پیاو بۆی زه‌حمه‌ته فێره زمانی تازه ببێت،بۆیه منداڵی كچ زیره‌كتره له‌منداڵی كوڕ
2-(فرە کاری)
مێشكی ئافره‌ت وا دروست كراوه كه ئه‌توانیت ته‌ركیز بكاته زیاتر له‌شتێك له‌یه‌ك كاتدا ،
ئه‌توانیت سه‌یری تیڤی بكات و به‌ته‌له‌فۆنیش قسه بكات یاخود خه‌ریكی كارەکانی ماڵه‌وه بێت له‌یه‌ك كاتدا ، بە پێچەوانەی پیاو ، ئەقڵی لەسەر بنەماوی سەرنج دان تەنها لەیەك کار داڕێژراوە بۆ نمونە پیاو ناتوانێ بەتەلەفۆن قسە بکات لەکاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن ، ئەبینین پیاوان دەنگی تەلەفزیۆن یا رادیۆ نزم ئەکەنەوە کاتێ بە تەلەفۆن قسە ئەکەن
3.( لێهاتویی لە شیکردنەوە)
مێشکی پیاو پێك هاتووە لە ڕووبەرێکی تەواوی شیکاری ، گەر نەخشەیەکی نیشان بدەیت ئەتوانێ نەخشەکەت بۆ شی بکاتەوە و لە کێشەکە بگات و بە خێرایی چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە ... بە پێچەوانەی ئافرەت بۆی قورسە پوختەی نەخشەکە بە ئاسانی تێ بگات کە لای ئەو تەنها چەند هێڵێکە ...
4-(شۆفێری)
پیاو ئه‌توانێ به‌خێرایه‌كی زۆر لێ بخورێ و كۆنترۆل ئۆتۆمبێلەکە و خێراییەکەی بکات ئه‌گه‌ر هەر ڕێگریەکیش بێتە پێشی ئه‌توانێ به‌خێرای
بیربكاته‌وه و خۆی لێ رزگار بكات
به‌ڵام ئافره‌ت پێوستی به‌كاته تا بزانێ چ به‌ربه‌ستێ له‌پێشیه‌تی و بیری لی بكاته‌وه چۆن لێوەی ده‌رباز بێ..
5-(درۆ)
پیاوان شكست ئه‌هێن له‌درۆكردن کاتێ به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ئەوەستن چونكه عه‌قلی ئافره‌ت ئه‌توانێ 70%ی روخساری پیاو بخوێنێته‌وه و
وه 20% زمانی جه‌سته بخوێنێتەوە ، وه له 10% له‌جوله‌ی لێوی به‌پێچه‌وانه‌وه پیاو ئه‌م به‌هره‌یه‌ی نیه ئافره‌ت ئه‌توانێ له‌به‌رامبه‌ری درۆی لەگەڵ بکات
بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكات
6-(چاره‌سه‌ری كێشه‌كان)
لەکاتی ڕووبەروبونەوەی پیاو بۆ کێشەکان ئەقلی بەشێوەیەکی خۆکاری دەست ئەکات بە ڕیزبەندی کێشەکان و جیاکردنەوەی هەموو کێشەیەك دوای ئەوە دەست ئەکات بە بیرکردنەوە بۆ چارەسەری هەر کێشەیەك زۆر بە تیژی بە پێچەوانەی ئافرەت ، ناتوانێ کێشەکان ڕیزبەند بکات و زۆربەی جار داوای یارمەتی لەکەسانی تر ئەکات و پیویستی بە یەکێکە گوێی لێ بگرێت وە بە تەنها درکاندنی شتەکان ترس دایئەگرێت لە هەڵگرتنی کێشەکان کە ئایا چارسەری بۆ ئەدۆزێتەوە یا نا
7-(پێوستیه‌كان)
زۆربه‌ی كات ئه‌وه‌ی پیاو ده‌یه‌ویت پاره و ده‌سه‌لات و سه‌ركه‌وتن وه دۆزینه‌وه‌ی چارهسهرەی كێشه‌كانە چونكه دڵخۆشی پیاو له‌به‌ده‌ست هێنانی كاره.....
لەکاتێکدا ئافره‌ت خۆشەویستی و و په‌یوه‌ندی كۆمه‌لایه‌تی و خێزانی سه‌ركه‌وتوی ده‌وێت وه دڵخۆشی له‌سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌لایه‌تی و خێزانیدایه...
8-(كۆنترۆل كردنی هه‌ست)
ئافره‌ت زۆر قسه ئه‌كات بێ بیركردنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته بهسۆزیهوه به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ، به‌ڵام پیاو پێش هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ئه‌یلێت بیری لێ ئه‌كاته‌وه
وە لە کۆتاییدا ئافرەت و پیاو کەم و کورت نین بەڵکو هەر یەکێکیان ئەوەی تر تەواو ئەکات
وە کەسیان خاوەنی شتێکی زیاتر لەوەی تر نیە
[/center]
و:خۆم