بابهت: شــەڕ بـەعـەقـڵ مــەفــرۆشــــن .
شەڕ بەعەقڵ مەفرۆشن .
نوسینی : مامۆستا سهرباز محمد
چاكترین عەقل ئەوەیە كەلەرێی (نەقلەوە) پێی بگەی
بۆیە خوای گەورە دەفەرمێ:
{الر تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ (1) إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (2)} [يوسف]
(لعلكم تعقلون )
تاوەکو عاقل بن ئەوە لەکاتێکدا سەدان فەیلەسوف بونیان هەبووە.
ئەوەی دور بێ لە (نەقل) دوریشە لە (عەقل) عەقلی دور لە(نەقل) یش هەم (نەقلی) لەدەستداوە هەم (عەقل).
كەسی (چاوصاغ) لەژورێكی تاریك بێ نازانی بەتەواوی چی لەو ژورەدایە زەینی بۆ هەندێ شت دەروا هەندیكشیان دەبینێ بەلام ناتوانێ بەتەواوی هەڵیان سەنگێنێ و وەصفیان كات.
گەر لەو ژورە تاریكە چرایەك هەلگیرسێ لەبەر رۆشنایی ئەو چرایە (چاوە صاغەكە) زۆر بەجوانی شتەكان لەیەك جودا دەكاتەوە دەزانێ (چ) دەبینێ.
نمونەی (عەقل و نەقل) نمونەی ئەو چرایەو چاوە صاغەكەیە (نەقل) ئەو (چرایەیە) تاریكی دەرەوێنیتەوە تا ( عەقل ) صاغ ببینی.
شەڕ بەعەقل مەفرۆشن نە (عەقلتان) ناسیوە نە لە(نەقل) حالین.
دەشێ عەقلی بەشەر بگاتە باوەر بە (وجودی) خوا...
بەلام عەقل نەیتوانیەوەو ناتوانی وەصفی (خوا) بكات و رەزامەنی وەدەست بێنێ .
(نەقل) بەڵگەی تێدایە لەسەر وجودی خوا و لەسەر وەصفی خوای گەورە.
(عەقل) یش دەتوانێ بەلگە لەسەر وجودی خوا بێنیتەوە نەکە لەسەر وەصفی خوا.
پێغەمبەرانیش سەلات و سەلامی خوایان لەسەربێ هاتوون (وەصفی) خوا راستکەنەوە نەک (وجودی) خوا بسەلمێنن.
خەلكی بەهەشت دەلێن (حەمد) بۆ ئەو خوایەی كە هێدایەتی داین.
گەر رەحمەتی خوا نەبوایە بەناردنی پێغەمبەران ئێمە نەدەگەیشتینە ئەو بەهەشتە .
{... وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ...} [الأعراف: ٤٣]
(عەقلی دور لەنەقل) ناچێتە بەهەشت گەر بۆچونی هەموو فەیلەسوفەكانی لە هەناو دابێ .
{ إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِنْدَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (22) } [الأنفال]
{إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِنْدَ اللَّهِ الَّذِينَ كَفَرُوا فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ} [الأنفال: 55]
قورئانی پیرۆز و فەرمودەکانی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم رێی بەهەشتو ئاوەدانی عەقلە.
ئەو عەقلەی (قیل و قالی) ئەم وئەو کاوڵی کردوە ئەوە تەنها بە(نەقل) ئاوەدان دەکرێتەوە.
دەبا هەنگاو بنێین بۆ ئاوەدان کردنەوەی (عەقل) بەزیاتر حاڵی بون وپابەند بون بە (نەقل).
(تێبینی)
مەبەست لە(نەقل) قورئانی پیرۆزو فەرمودەکانی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیه وسلم ه