بابه‌ت: < ته‌نیا ئه‌وه بڵێ >
< ته‌نیا ئه‌وه بڵێ >
بێده‌نگى. . ئاژڕت له‌چیه، پێم ناڵێى چی هۆكارى ون بوونته
ناتخوێنمهوه! چ شار و گه‌ڕه‌ك و ماڵێ جێگه‌و ڕێ و شوونته
نا ئه‌مانه دادی منی پشكنیار ناده‌ن هه‌ڵواسه‌ری خه‌ونه‌كانم
كێ دوای فڕینی هه‌میشه‌یی من لهگلینهى چاوى ڕوونته
سهرهــــــ2008ــــــهنگ
نوێكردنه‌وه له: ٠٦\١١\٢٠١٣، هه‌ولێر.
---------
ئاژڕ: ڕق، ڕق لێبوونه‌وه.
پشكنیار: ئه‌وه‌ی به‌شوێن كه‌سێكدا یان شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێت.
هه‌ڵواسه‌ر: ئه‌و كه‌سه‌ی پیاو له سێداره ده‌دات.