وهڵام: خاتوو( لانه داود ) میوانی یانهیه ...!
تەنها چوار مانگ موڵەتم بدە!!!
کوڕێکی گەنجی موسوڵمان عاشقێکی کچێکی غەیرە موسوڵمان بوو.
دوای ماوەیەک وویستی بیکات بە هاوسەری خۆی، چوو بۆ لای باوکی بۆ ئەوەی مۆڵەتی لێ وەربگڕێت و ئەو کچە بخوازێت، بەڵام باوکی ڕەتی کردەووەو ووتی ئەو کچە موسڵمان نیە.
کوڕە بە باوکی ووت کە ئەو هەندێک کتێب دەربارەی ئیسلام بۆ کچەکە دەکڕێت تا موسڵمان ببێت، باوکی بەم مەرجە ڕازی بوو.
کوڕەکە دە کتێبی دەربارەی ئیسلام بۆ کچەکە کڕی و پێی دا.
کچەکە ووتی: تەنها چوار مانگ موڵەتم بدە با ئەم کتێبانە بخوێنمەوە و بیری لێ بکەمەوە.
دوای چوار مانگ کوڕەکە چوو بۆ لای کچەکە و بینی کچە حیجابی کردووە و موسڵمان بووە.
کوڕەکە زۆر دڵخۆش بوو بەڵام کچەکە ووتی: تۆ موسڵمانی ڕاستەقینە نیت لەبەر ئەوەی تۆ نوێژ ناکەیت، تۆ مەشروب دەخۆیتەوە، تۆ ڕۆژوو ناگریت.
بۆیە بەداخەوە من شوو بە تۆ ناکەم چونکە تۆ مەترسیت بۆ سەر دین و ئیمانەکەم