1

بابه‌ت: له‌به‌غدا دهـۆك گۆڵباران ده‌كـرێت ، له‌ هـه‌ولێر نه‌فتی باشور به‌.....

راپۆرتێك له‌ سه‌ر یارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی پێنجـه‌م .

له‌به‌غدا دهـۆك گۆڵباران ده‌كـرێت ، له‌ هـه‌ولێر نه‌فتی باشور به‌خــاڵیك گـه‌رایه‌وه‌ .

راپۆرت:سانی ناصح
29 / 11 / 2013 "هـه‌ینی"

ئـه‌مـ‌رۆ به‌كـۆمـه‌ڵیك یـاری جـه‌وله‌ی پێنجـه‌می خـولی نایابی عێراق بۆتۆپی پێ كـۆتایی هـات كه‌تێدا هـه‌ر یه‌ك له‌ یانه‌كـانی ( شورته‌ و بغدا و قوه‌جـه‌ویه‌ و نه‌جـه‌ف ) تـوانیـان سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .

رۆژی پێنج شـه‌ممه‌ یارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی پێنجـه‌می خـولی نایابی عێراق ده‌ستی پێكـرد ،له‌ یاری یه‌كـه‌م دا هـه‌ردوو یـانه‌ی نه‌فتی میسان و میناء روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ له‌ یارییه‌كه‌ش دا هـه‌ردوو یـانه‌ به‌ئه‌نجـامی ( 2 – 2 ) به‌رامبه‌ر بوون ، یاری نێوان زه‌ورا و زاخـۆ بۆكـاتێكی دیكـه‌ دواخــرا .

یارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی پێنجه‌م درێژه‌ی هـه‌بوو ئه‌مـرۆ هه‌ینی ته‌واوی یارییه‌كـانی دیكـه‌ ئه‌نجـام درا ، یاری نێوان كـه‌رخ و ته‌ڵه‌به‌ بۆكـاتێكی دیكـه‌ دواخـرا .

له‌یارییه‌كی دیكه‌ دا یـانه‌ی دهۆك له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگـایی خۆی روبه‌روی یانه‌ی شورته‌ بۆوه‌ و له‌ یارییه‌كه‌ش دا یانه‌ی دهۆك به‌سه‌ختی توشی دۆراندن هـات كـاتێك به‌ ئه‌نجــامی ( 5 – 0 ) شكستی خـوارد به‌رامبه‌ر یـانه‌ی شورته‌ .

له‌یارییه‌كی دیكه‌ دا هـه‌ردوو یانه‌ی هـه‌ولێر و نه‌فتی باشور له‌ یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆهه‌ریری روبه‌ری یه‌كتری بوونه‌وه‌ له‌ئه‌نجـامیش دا هـه‌ردوو یـانه‌ به‌ئه‌نجـامی ( 0 – 0 ) كۆتایان به‌یاری كـردن هێنـا ، هـه‌ردوو یانه‌ به‌خـاڵیك رازیبوون .

هـه‌رله‌یارییه‌كـانی ئه‌مـرۆ یانه‌ی نه‌جـه‌ف له‌نێو یاریگـایی خـۆی توانی سێ خـاڵ له‌ یانه‌ی نه‌فت وه‌ربگرێت كـاتێك به‌ئه‌نجـامی ( 3 – 2 ) یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

هـه‌رله‌یارییه‌كـانی ئه‌مـرۆ یانه‌ی یانه‌ی كـه‌ربه‌لا له‌نێو یاریگـایی خۆی دووچاری دۆراندن هـات به‌ئه‌نجـامی ( 2 – 0 ) به‌رامبه‌ر یانه‌ی بغدا .

له‌دوا یاری ئه‌مـرۆ دا یانه‌ی قوه‌جته‌ویه‌ به‌ئنجـامی ( 2-1 ) له‌نێو یاریگـایی خۆی له‌ یانه‌ی مه‌صافی نـاوه‌راست بباته‌وه‌ .


رێزبه‌ندی 5 یانه‌ی پێشه‌وه‌ به‌م شێوزه‌یه‌ .

1 – یـانه‌ی بغدا  له‌ 5 یــاری 13 خــاڵ
2 – یانه‌ی شورته‌ له‌ 4 یاری 10 خــاڵ
3- یانه‌ی هـه‌ولێر له‌ 4 یاری 8 خــاڵ
4 – یانه‌ی میناء له‌ 5 یاری 8 خــاڵ
5 – یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ له‌ 4 یاری 7 خــاڵ

ئه‌مـه‌ش چه‌ند دیمـه‌نێكی یاری نێوان هـه‌ولێر و نـه‌فتی باشوره‌ :

http://im33.gulfup.com/q3SRs.jpg
http://im33.gulfup.com/lSqit.jpg
http://im33.gulfup.com/Nstj0.jpg
http://im33.gulfup.com/KbZET.jpg
http://im33.gulfup.com/nuQJc.jpg
http://im33.gulfup.com/pyoPw.jpg
http://im33.gulfup.com/Fy9Mz.jpg
http://im33.gulfup.com/vZLag.jpg
http://im33.gulfup.com/W8Ab3.jpg
http://im33.gulfup.com/JE5Bv.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: له‌به‌غدا دهـۆك گۆڵباران ده‌كـرێت ، له‌ هـه‌ولێر نه‌فتی باشور به‌.....

به‌هیوای به‌ختی باشتر بۆ دهۆک و سه‌رکه‌وتن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌یارییه‌کانی داهاتوو!

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: له‌به‌غدا دهـۆك گۆڵباران ده‌كـرێت ، له‌ هـه‌ولێر نه‌فتی باشور به‌.....

بؤ يانةى دهؤك زؤرم پئ ناخؤش بوو.

4

وه‌ڵام: له‌به‌غدا دهـۆك گۆڵباران ده‌كـرێت ، له‌ هـه‌ولێر نه‌فتی باشور به‌.....

منیش هیوا ده‌خوازم ئه‌مســاڵ یانه‌ كـوردیه‌كـان ئاستێكی به‌رز پێش كه‌ش بكه‌ن .

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .