بابه‌ت: طهلاقهكانی بارام به‌گ
الحمد لله والصلاة والسلام والسلام على رسول الله وآله أما بعد:
ماوه‌یه‌كه شتیك زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌ویش پێی ده‌وترێت طهلاقهكانی بارام به‌گ
طهلاقهكانی بارام به‌گ بریتیه له درۆكردنێكی گاڵته ئامێزانه ، كه ته‌ڵاقێكی بارام به‌گی تێدایه ، ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستێك كه يان سیاسیه يان گاڵته‌جاریه یان ...هتد، یان هه‌ردوكیان پێكه‌وه ؛ به گاڵته‌جاری مه‌به‌ستێكی سیاسی ده‌پێكێ.
جا ئه‌م كاره مادام درۆیه به هیچ شێوازێك شه‌رعی نیه و حه‌رامه و ڕێگای دۆزه‌خه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ي بوهتان كردنيشه بۆ موسڵمان ، چونكه بارام به‌گ زۆريك له‌و تهلاقانهى نه‌خواردوه ونهشي بيستوه ، خۆ ئه‌ويش پياوێكي موسڵماني ( قسه خۆش ) بوه له ده‌وري ساڵي 1916 له ناوچه‌ي هه‌ڵه‌بجه له دايك بوه ، به‌ڵێ له‌سه‌ر زۆر شت سێ تهڵاقهى پيا كێشاوه به‌ڵام ئه‌و ئێستا مردوه و رِۆيشتۆتهوه لاي خواي ميهره‌بان.
جا په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ:
(ويلٌ للذي يحدِّثُ بالحديثِ لِيُضحِكَ بهِ القومَ فيكذِبَ ، ويلٌ لهُ ، ويلٌ له) صحیح الترمذی: 2315.
واته: (تیاچون ، یان دۆڵێكی قوڵی دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكێك ده‌كات به درۆوه بۆ ئه‌وه‌ى پێی پێبكه‌نن ، دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سه دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سه).
گاڵته‌كردن دروسته ، به‌ڵام له سنوري خۆي و به‌بێ درۆكردن ، به‌ڵێ ئه‌وه پهيامبهري خوايه صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: (إني لَأَمزَحُ ، و لا أقولُ إلا حقًّا) صححه الألباني.
واته: بێگومان گاڵته ده‌كه‌م به‌ڵام رِاست زياتر ناڵێم.
و درۆ كردن كارێكي زۆر نه‌شیاوه به هه‌ر ناونیشانێك بێت ، ته‌نانه‌ت كارێكي نا مرۆڤانه‌شه ، ئه‌وه ئه‌بو سوفيانه هێشتا موسڵمانيش نه‌بوه له‌لاي هيرهقله پرسياري له‌باره‌ى محمده‌وه صلى الله عليه وسلم لێده‌كات درۆى له‌گه‌ڵ ناكات.
زوهري ئه‌ڵێ : ئه‌گه‌ر بانكهرێك له ئاسمانه‌وه بانگ بكات بڵێ: درۆ كردن حه‌ڵاڵه درۆ ناكه‌م.
وله شه‌رعدا ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه مه‌گه‌ر سێ حاڵه‌ت نه‌بێت كه ئێستا بواری باسكردنیمان نیه...
هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم : (وإنَّ العبدَ ليتحرَّى الكذِبَ حتَّى يُكتبَ عند الله كذَّابًا)
واته: (مرۆڤی وا هه‌یه هه‌ر درۆ ده‌كات تا له‌لای خوا به درۆزن ناوی ده‌نوسرێت)
والغایه لا تبرر الوسیله ، كه ڕقت له لايه‌نێكه ئيتر به‌و مانا نيه درۆش بكه‌يت له دژي بۆ لهكهداركردني دروست بێت. نه‌خێر درۆ هه‌ر حه‌رامه
بۆیه:
با موسڵمانان له خوا بترسن و درۆ نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ناسراون كه مولتهزیمن و دیندارن ، وئه‌گه‌ر له په‌یجێك یان سایتێك یان له هه‌ر شوێنێك بینرا درۆ ده‌كرا با نكوڵی لێبكرێت به‌پێی مه‌رجه شه‌رعیه‌كان له بابی الأمر بالمعروف والنهی عن المنكر.
والله أعلم والحمد لله رب العالمین.
علي خان
******************
مزگه‌وتي قازي محمد