بابه‌ت: ده‌ستنوێژ شۆردن به‌باشی نیوه‌ی ئیمانه
١- نیوه‌ی ئیمانه, پێغه‌مبه‌ر(صلی اللەعلیەوسلم) ده‌فه‌رموێت: ده‌ستنوێژ شۆردن نیوه‌ی ئیمانه.
٢- هۆكاره بۆسڕینه‌وه‌ی تاوان, پێغه‌مبه‌ر (صلی اللەعلیەوسلم) ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ده‌ستنوێژ شۆردن هۆكاره بۆ سڕینه‌وه‌ی تاوانی ڕابردوو.
٣- هۆكاره بۆ ناسینه‌وه‌ی بڕوادار له‌ڕۆژی دوایدا, پێغه‌مبه‌ر(صلی اللەعلیەوسلم) ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئومه‌تی
من له‌ڕۆژی دوایدا بانگ ده‌كرێن و ده‌ناسرێنه‌وه به‌شوێنه‌واری دهستنوێژهكانیاندا.
٤- مه‌لائیكه‌ته‌كان داوای لێخوشبوونی بۆده‌كه‌ن, پێغه‌مبه‌ر(صلی اللەعلیەوسلم) ده‌فه‌رموێت: هه‌ركه‌سێك به‌ده‌ستنوێژه‌وه بخه‌وێت ئه‌وا مه‌لائیكه‌تێكی له‌گه‌ڵدایه هیچ سه‌عاتێك نیه كه ئه‌مدی و ئه‌ودی و بكات و هه‌ڵبستێت ئیلا ئه‌و مه‌لائیكه‌ته داوای لێخۆشبوونی بۆ ده‌كات.
٥- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ نیشانه‌ی باوه‌ڕه, پێغه‌مبه‌ر(صلی اللەعلیەوسلم) ده‌فه‌رموێت: هیچ كه‌سێك به‌رده‌وام نابێت له‌سه‌ر ده‌ستنوێژ جگه لهبڕواداری ڕاسته‌قینه.
٦- ڕێگایه‌كه به‌ره‌و به‌هه‌شت,پێغه‌مبه‌ر(صلی اللەعلیەوسلم) ده‌فه‌رموێت: هه‌ركه‌سێك به‌چاكی ده‌ستنوێژ بشوات و دوعای پاش ده‌ستنوێژ بخوێنێت ئه‌وا هه‌ر هه‌شت درگاكه‌ی به‌هه‌شتی بۆده‌كرێته‌وه‌و لهههركامیانهوه بیه‌وێت ده‌چێته ژووره‌وه.
٧- پله‌ی پێ به‌رز ده‌بێته‌وه, پێغه‌مبه‌ر(صلی اللەعلیەوسلم) ده‌فه‌رموێت: ئایا كارێكتان پێ‌نیشان بده‌م كه‌به‌هۆیه‌وه خوای په‌ڕوه‌ردگار تاوانه‌كانتان لاببات و بیسڕێته‌وه‌و پله‌تان له‌به‌هه‌شتا به‌رز بكاته‌وه؟
وتیان به‌ڵێ ئه‌ویش فه‌رمووی: ده‌ستنوێژ شۆردن به‌چاكی له‌كاتی ناڕه‌حه‌تیدا.