1

بابه‌ت: حوكمى پیرۆزبایى كردن بە بۆنەى جەژنى سەرى ساڵى زاینى (كریسمەس) .

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
زۆر جار موسڵمانان لەم لاو لەو لا پرسیار سەبارەت بەوە دەكەن كە ئایا ئامادە بوون، و پیرۆزبایى كردن بە بۆنەى جەژنی سەرى ساڵى زاینى (كریس مەس) كە جەژنی گاور و خاچ پەرستانە، درووستە یان نە ؟!
لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا دەووترێت: پێشەوا (ابن القیم) ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ كۆڕا و یەك دەنگى زانایان، و شوێنكەوتوانى هەر چوار مەزهەبەكە دەگێڕێتەوە لە سەر ئەوەى كە ئامادە بوون لە جەژنی سەرى ساڵى زاینى كە جەژنی گاور و خاچ پەرستانە حەرام و قەدەغە كراوە، هەروەكو فەرموویەتى: ((ولا يجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله. وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم)) (أحكام أهل الذمة: 1 / 723 - 724)  ، واتە: حەرامە و نابێت موسڵمان ئامادەى جەژنی موشریكەكان بێت، بە كۆڕا و یەك دەنگى زانایان،ئەوانەى كە حیساب بۆ ووتەیان دەكرێت، شەرع زانان و شوێنكەوتوانى هەر چوار مەزهەبەكەش بە ڕاشكاوى لە كتێبەكانیاندا ئەوەیان باس كردووە.
شیخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن تيمية) ەش ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ لە (اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم) و لة (مختصر الفتاوى المصرية)  دا بە قەدەغە و حەرامى دادەنێت.
لە زانایانى ئەم سەردەمەش زاناى پایە بەرزى ئیسلام (ابن باز) هەروەكو لە  (مجلة البحوث الإسلامية، العدد الخامس عشر، ص 285، موقع الشيخ عبدالعزيز بن باز) دا هاتووة، و (ابن عثيمين)، و (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء)  هەمان بۆچوونیان هەیە، كە حەرامە بەشدارى ئەو بۆنە و جەژنە بكرێت، یان پیرۆزباییان لێ بكرێت بەو بۆنەیەوە، ئەمەش دەقى ئەو پرسیارەیە كە لە شێخ (ابن عثيمين) ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ دەكرێت لەگەڵ دەقى وەڵامەكەشى: 
شێخى پایە بەرز (محمد بن صالح العثيمين)
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته  ... وە پاشان:
پرسیار: حوكمى پیرۆز بایى كردن چیە لە بێ باوەڕان بە بۆنەى جەژنی (كریس مەس)، چونكە هەندێكیان هاوكارن لە گەڵماندا ؟ وە چۆن وەڵامیان بدەینەوە ئەگەر پێرۆزباییان لێ كردین ؟ وە ئایا دەبێت بڕۆین بۆ ئەو جێگایانەى كە ئاهەنگى تێدا دەگێڕن بەو بۆنەیەوە، وە ئایا ئەگەر كەسێك هەر شتێكى لەو شتانەى ئەنجام دا ـ كە باسكران ـ بە بێ مەبەست، بەڵكو بە مەبەستى موجامەلە یان لە بەر شەرم یان ئیحراج بوو یان هەر شتێكە ترى هاوشێوەى ئەوانە، وە ئایا دەتوانرێت خۆیان پێ بشوبهێنرێت ؟ وەڵاممان بدەنەوە خواى پەروەردگار پاداشتى خێرتان بداتەوە.
بەناوى خواى بەخشنەد و میهرەبان
وعلیكم السلام ورحمة‌ الله وبركاته
وەڵام: پیرۆز بایى كردن لە بێ باوەڕان بە بۆنەى جەژنی (كریس مەس) یان هەر جەژنێكى تر حەرام و قەدەغەیە بە كۆڕا و هاودەنگى زانایان، هەروەكو پێشەوا (ابن القیم) ـ ڕەحمەتى خواى لێ بێت ـ لە كتێبى      (أحكام أهل الذمة ‌) ەیدا كە فەرموویەتى:
((وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول: عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه ؛ فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب ؛ بل ذلك أعظم إثماً عند الله وأشد مقتاً من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه.
وكثير ممن لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل، فمن هنأ عبداً بمعصية أو بدعة أو كفر ؛ فقد تعرض لمقت الله وسخطه))
ووتەكەى تەواو بوو ـ بەڕەحمەت بێت ـ.
واتە: وە سەبارەت بە پیرۆزبایى كردن بە درووشمە كوفریەكان كە تایبەتن پێی، حەرامە بە كۆڕا و یەك دەنگى زانایان، وەك ئەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكات ـ واتە: بێ باوەڕان ـ بە بۆنەى جەژنەكانیان، یان ڕۆژووگردنەكانیان، و پێیان بڵێت: جەژنتان پیرۆز بێت، خۆشبەخت بیت لەم جەژنەتدا یان هەر ووتەیەكى هاو شێوەى ئەوانە، ئەمە ئەگەر خاوەنەكەى پارێزراو بێت لە كوفر و بێ باوەڕى، ئەوا تووشى حەرامێك بووە، وەكو ئەوەیە كە پیرۆزباییان لێ بكات بە بۆنەى سوژدە بردن بۆ خاچەكانیان، بەڵكو ئەو كارەى لە لاى خواى پەروەردگار گەورەتر و خراپترە لەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكات بە بۆنەى خواردنەوەى مەی (مەشروب)، و كوشتنى خەڵك، و داوێن پیسى، و هاوشێوەكانیان.
زۆریش لەوانەى كە ئایین لە لایان ڕێزى نیە، ئەكەونە ئەو كارەوە، و ناشزانێت ئەو كارەى چەند ناقۆڵا و ناشیاوە، بۆیە هەر كەسێك پیرۆزبایى بكات لە كەسێك بە بۆنەى تاوانێك یان بیدعەیەك یان بێ باوەڕیەك، ئەوا ئەو كەسە تووشى خەشم و قین و توڕەیى خواى پەروەردگار بووە.
بۆیە پیرۆزبایى لە بێ باوەڕان بە بۆنەى جەژنە ئایینیەكانیانەوە خەرامە و بەو شێوەیەیە كە پێشەوا (ابن القیم) باسى لێوە كرد، چونكە ئیقرار كردنى ئەو دروشمە كوفریانەیە كە ئەوانى لە سەرن، ڕازى بوونه پێی، سەرەڕاى ئەوەى كە بەو كوفرانە ڕازى نابێت بۆ خۆى، بەڵام نابێت حەرامە لە سەر موسڵمان كە ڕازى بێت بە دروشمە كوفریەكان، یان پیرۆزبایى بەبۆنەیانەوە بكات لە غەیرى خۆى، چونكە خواى پەروەردگار بەوە ڕازى نابێت، هەروەكو فەرموویەتى: [ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ  ] (سورة الزمر: 7)، وە فەرموویەتى: [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ]          (سورة المائدة: 3).
پێرۆزبایى لێكردنیان حەرامە، هاوكار بێت لە گەڵتدا لە كارەكەت یان نە.
وە ئەگەر پیرۆزباییان لێ كردین بە بۆنەى چەنەكەیەیانەوە، ئەوا وەڵامیان نادەینەوە، چونكە جەژنی ئێمە نیە، و جەژنێلێكە خواى پەروەردگار پێی ڕازى نابێت، چونكە یان جەژنێكى داهێنراوە لە ئایینەكەیان، یان شەرعەكەیان پێی هاتووە، جا ئەگەر لە ئایینەكەشیاندا هاتبێت، بەهاتنى ئایینى ئیسلامى پیۆرز ـ كە بە (محمد) دا          (صلى الله علیه وسلم) ڕەوانە كراوە بۆ هەموو خەڵك ـ ڕۆڵى نەماوە، هەروەكو خواى پەروەردگار فەرموویەتى:: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] (سورة آل عمران: 85).
وە وەڵام دانەوەشیان بەو بۆنەیەوە حەرامە، چونكە ئەمە زۆر گەورەترە لە پیرۆزبایى لێكردنیان، چونكە ئەوەیان بەشداریكردنیانە لەو بۆنەیەدا، هەروەها حەرامیشە موسڵمانان خۆیان بشوبهێنن بە بێ باوەڕان بەوەى كە ئاهەنگ بگێڕن بەو بۆنەیەوە، یان دیارى بگۆڕنەوە، یان شرینى بڵاوبكەنەوە، یان خواردن بدەن، یان كار و كاسپیان پەك بخەن بەو بۆنەیەوە، ئەوەش لە بەر ووتەى پێغەمبەرى خوا شێخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن تيمية) لە كتێبى (اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم) دا
(صلى الله عليه وسلم) " من تشبه بقوم فهو منهم " (صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود، برقم: 4031).
فەرمویەتى: ((مشابهتهم في بعض أعيادهم توجب سرور قلوبهم بما هم عليه من الباطل، وربما أطمعهم ذلك في انتهاز الفرص واستذلال الضعفاء  )) ـ بەڕەحمەت بێت ـ ووتەكەى تەواو بوو.
وە هەركەسێك هەر شتێك لەوانە ئەنجام بدات تاوان بار دەبێت، فەرقیس نیە ئەو كارە بە مەبەستى موجامەلە بێت لەبەر خۆشەویستى یان لە بەر شەرم یان هەر شتێكى ترى هاوشێوەى ئەوانە، چونكە تەنازوول دانە لە ئایین، و پتەوكردنى دەروونیە بۆ بێ باوەڕن، و فەخركردنیان بە ئایینەكەیان  (مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين: جـ 3 ص 44 – 46).
والله المسؤول أن يعز المسلمين بدينهم ويرزقهم الثبات عليه وينصرهم على أعدائهم إنه قوي عزيز،
والحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

فەتواكە لە نووسینى: (محمد الصالح العثيمين  ) ە لە بەروارى (25 / 5 / 1411هـ) دا.
لە وەرگێڕانى: مامۆستا (عدنان بارام) لە بەروارى (18 / ذي الحجة ‌ / 1428 هـ) دا
لەسايتى بەهەشت وةركيراوة.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

2

وه‌ڵام: حوكمى پیرۆزبایى كردن بە بۆنەى جەژنى سەرى ساڵى زاینى (كریسمەس) .

ئێستاش ئاساییه‌، به‌س ده‌بوو چه‌ندین ڕۆژ پێش ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ لێره‌و له‌وێ بخرابایه‌ ڕوو تا هه‌مووان ئاگادار ببنه‌وه‌و گوناهبار نه‌بن.

3

وه‌ڵام: حوكمى پیرۆزبایى كردن بە بۆنەى جەژنى سەرى ساڵى زاینى (كریسمەس) .

[size=22]ألحمدلله‌ ئه‌م دوو سێ ساله‌ی دوایی خه‌لك له‌و شتانه‌ هۆشیار بۆوه‌و ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئیمان له‌دڵی دابێت ئه‌وه‌ پیرۆز بایی سه‌ری سال ناكات
جزاك الله‌ خیرآ[/size]