بابهت: بە ڕووکەش مەخەڵێتێ...!
ژن و مێردێك سەردانی باخچەی ئاژەڵانیان کرد، بینیان مەیمونێک لەگەڵ مێینەکەی خۆیدا یاری دەکات،
ژنەکە بە پیاوەکەی وت: بەڕاستی چیرۆکێکی خۆشەویستی جوانە .
دواتر چوونە لای قەفەسی شێرەکان ،بینیان ،نێرەی شێرەکە بی دەنگ دانیشتووە و مێینەکەش لە دوورەوە وەستاوە .
ژنەکە وتی : نێرینەی ئەم شێرە ،مێینەکەی خۆشناوێ،بزانە چۆن لەدووری یەکتر وەستاون .
پیاوەکەش وتی: پارچە بەردێک بگرە مێینەی شێرەکە،بزانە کاردانەوەی نێرەکە چی ئەبێ .
کاتێک ژنەکە بەردەکەی هاویشتە مێینەکە،خێرا شێرە نێرەکە نەڕاندی بۆ بەرگریکردن لە مێینەکەی !!
دواتر بەردێکی گرتە مەیموونە مێینەکەش،بینی نێرەی مەیموونەکە خێرا ڕایکرد و مێینەکەی جێهێشت،بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات !!
پیاوەکە بە ژنەکەی وت: بەوە مەخەڵەتێ،کە خەڵک لەبەرچاوت دەیکەن.
چونکە هەندێ کەس تەنیا هەستی ڕووکەش بە خەڵک نیشان دەدەن .
هەندێکیش لەدڵدا هەست هەڵدەگرن و لەتەنگانەدا دەری دەبڕن .
ئەمڕۆ شێـــر چەند کەمە و مەیموون چەند زۆرە .
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm