بابه‌ت: چیرۆکی خۆشه‌ویستی
چیرۆکی خۆشه‌ویستی
رۆژێك پیرێکی عاریف ، یه‌کێك له قوتابیه‌کانی خۆی بینی ده‌سته و ئه‌ژنۆ له گۆشه‌یه‌ك به غه‌مگینی دانیشتووه لێێ نزیك که‌وته‌وه و پرسی : قوتابیه‌کی له‌بێ وه‌فایی یاره‌که‌ی ده‌دا و که گوایه مه‌عشوقه‌که‌ی وه‌ڵامی نا،ی پێداوه‌ته‌وه که‌سێکی دیکه‌ی بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵبژاردووه قوتابیه‌که ووتی : ساڵانێك دڵی جێگه‌ی راز و نیازی مهعشهقهکهی بووه، به رۆیشتنی ئه‌و بۆ ماڵی پیاوێکی دیکه هه‌ستی ئه‌وه ده‌کات ده‌بێت بۆ هه‌میشه ماڵاوای له عه‌شق بکات.
ئوستادی پیر، به بهزیهکهوه ووتی : به‌ڵام عه‌شقی تۆ چ په‌یوه‌ندیه‌کی به مه‌عشوقه‌وه هه‌یه ؟
قوتابی به سه‌رسورمانه‌وه ووتی : ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه ئه‌م عه‌شق و هه‌ژینه له مندا بوونی نه‌ده‌بوو !
پیری عارف ووتی : به‌و جۆره نیه که تۆ ده‌یلێت : تۆ ئه‌هلی دڵ و عه‌شق و خۆشه‌ویستیت، بۆیه ئاگری عه‌شق و ئه‌وینداری دڵێ تۆی کردۆته ئامانج ، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به مهعشهقهوه نییه ، هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ش له جیاتی ئه‌و مه‌عشوقه‌ی تۆ بوایه تۆ هه‌مان ئاگری عه‌شقت بۆ ده‌نارد که‌واته لێی گه‌رێ... ئه‌م عه‌شقه بۆ که‌سێکی دیکه بنێره، گرنگ ئه‌مه‌یه بلێسه‌ی ئه‌م عه‌شقه له دڵتدا دانهمرکێنیتهوه ، هیچ جیاوازیه‌کی نییه مه‌عشوق هه‌ر که‌سێك بێت ، ئه‌گه‌ر مه‌عشوقه‌که‌ت جێی هێشتویت و رۆیشتووه به رۆیشنهکهی ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ جێ هێشتوویت که شایسته‌ی ئه‌م ئاگره به‌هاداره‌ی نییه
باشتر وایه بهێلیت ئه‌و بڕوات، تا خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م هه‌ژین و خرۆشانه‌ی تۆ فرسه‌تی جڵهگیری په‌یدا بکات به‌و ئاسانییه
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!