بابهت: مەولانا هەرکە ناوی شەمسی بیست...!
کابرایەک بە هەراکردن و هەناسە برکێیەوە خۆی کرد بە خانەقاکەی مەولانا و هاواری کرد ؛
مژدەم بدەنێ مژدە......
موریدەکانیش لەدەوری کۆبونەوەو ووتیان : بڵێ چ هەواڵێکت پێیە؟
کابراش ووتی ؛ نا دەبێت بە حەزرەتی مەولانا خۆی بڵێم ...
لەم کاتەدا مەولانا هات ،کە رەنگی وەک گەڵای پایزی لێهاتبوو ووتی؛
ئادەی چ هەواڵیکت پێیە؟
کابراش ووتی ؛ دەبێت مژدانەم بدەیتێ ئینجا قسە دەکەم .
مەولاناش لەم کاتەدا هیچ پارەیەکی پێ نەبوو بۆیە ووتی ؛ ئەم جل و بەرگەی لەبەرمایە پێشکەشت دەکەم ئەگەر هەواڵەکەت خۆش بێت١
کابراش ووتی ؛ ئەمرۆ شەمسی تەبریزیم بینیوە....
مەولانا هەرکە ناوی شەمسی بیست ،دەست بە جێ رەنگی وەک گوڵێکئ سوری لێهات وگەشایەوە تەواوی جل و بەرگە گرانبەهاکەی بەخشی بە کابرا
موریدەکان ووتیان ؛ ئەی حەزرەت ،ئەم کابرایە درۆ دەکات هەموو رۆژێک ئەمە ئیشیەتی!
مەولاناش فەرمووی: منیش دەزانم درۆ دەکات ،ئەمە لەبەر درۆکەی بوو گەر بێت و راست بکات ئەوە گیانمی پێ دەبەخشم !
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm