بابهت: دەرگای بۆ پاسەوانەکە کردەوە و وتی...!
پاشای وڵات فەرمانی سێدارەی بۆ دارتاشێک دەرکرد،کاتێک هەواڵەکە بە دارتاشەکە گەشت،زۆر خەمبار بوو،ئەو شەوە نەیدەتوانی بخەوێت،
خێزانەکەی پێی وت: هاوسەرەکەم،هەر وەکو شەوەکانی تر بخەوە،هیچ دڵتەنگ مەبە،خوا تاک و تەنیا دەرگای ڕەحمەتی زۆرە .
قسەی خێزانەکەی کەمێك ئارامی کردەوە،چاوەکانی لێک نا بۆ خەو.
هێشتا نەخەوتبوو،دەنگی یەکێک لە سەربازەکانی پاشا هات،وتی: دەرگاکە بکەرەوە ئەی دارتاش !
دارتاشەکە زۆر ترسا،،بە بێ ئومێدییەکەوە تەماشای هاوسەرەکەی کرد.
دەرگای بۆ پاسەوانەکە کردەوە و وتی: فەرموو دەستەکانم زنجیر بکە .
پاسەوانەکەش پێی وت: پاشا مردووە،هاتووم هەتا تابوتێکی بۆ دروست بکەی !!!
ڕوی دارتاشەکە وەکو خۆر گەش بوەیەوە و سوپاسی هاوسەرەکەی کرد بۆ ئەوەی کە قسەکانی جێی ئومێد و دڵخۆشی بوون .
- کێ شانازی بە دەسەڵاتی دەکات با تەماشای فیرعەون بکات .
- کێ شانازی بە ماڵ و دەوڵەمەندی دەکات با چاو لە قارون بکات !!!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm