بابه‌ت: كردار نه‌ك ڕوخسار
كردار نه‌ك ڕوخسار
........................
- ده‌گێڕنه‌وه ڕاوچییهك له ڕۆژێكی زۆر سارد و به‌فراویدا كۆمه‌ڵێك كه‌و ڕاو ده‌كات پاشان له‌به‌رانبه‌ر خۆیدا دایانده‌نێ و ده‌یه‌وێت یه‌ك به‌یه‌ك سه‌ریان ببڕێت چه‌قۆ له‌سه‌ر ملی یه‌كه‌میان داده‌نێ و ئه‌وانی دیكه چاویان ده‌بڕنه ڕاوچییه‌كه له‌م كاته‌دا فرمێسك له‌چاوه‌كانی ڕاوچییه‌كه دێته‌خواره‌وه ئه‌م دیمه‌نه سه‌رنجی دوو دانه له كه‌وه‌كان بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت یه‌كێكیان به‌ئه‌وی دیكه ده‌ڵێت: سه‌یری ئه‌و ڕاوچییه هه‌ژاره كه چه‌نده دڵته‌نگه بهسهربڕینمان ئه‌وه‌تا فرمێسك چاوه‌كانی سور سور كردۆته‌وه ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه تۆ سه‌یری فرمێسكی چاوه‌كانی مه‌كه به‌ڵكو سه‌یری ئیش و كرداری ده‌سته‌كانی بكه ئه‌وه كزه و سه‌رمای به‌فره‌كه‌یه فرمێسك له‌چاوه‌كانی ڕاوچییه‌كه دێنێته خواره‌وه
كه‌واته به‌بیری خۆم و ئێوه‌ی به‌ڕێزی ئه‌هێنمه‌وه كه هه‌رگیز سه‌یری ڕه‌وانبێژی و زمانپاراوی و قسه‌ی قه‌به و پێكه‌نین و فرمێسكی هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن و فریوی پێ مه‌خۆن ته‌نها به كار و كردار و عه‌مه‌لی نه‌بێت.