بابهت: کورم تۆ هەرگیز نابیت بە مرۆڤ ...!
ئەدەب و ئەخلاق
پەیوەندیان بە ئاست و رۆشنبیری مرۆڤەوە نیە !
باوکێک هەبوو، کورێکی لاساری هەبوو !
باوکەکە هەمیشە بە کورەکەی دەوت: کورم تۆ هەرگیز نابیت بە مرۆڤ !
کورەکە لە باوکی دور کەوتەوە و پاش چەندین ساڵ بو بە والی و بەرپرسی ئەو ناوچەی خۆیان
وتی بە پاسەوانەکانی : برۆن باوکمم بۆ بهێنن
پاسەوانەکانی والی هاتن و بە لێدان و قامچی باوکەکەیان هێنا
والی وت : باوکە تەماشام کە، تۆ هەر ئەت وت من نابم بە هیچ، فەرموو تەماشا کە، ئێستا ئەڵێی چی؟
باوکەکەیش سەری کزی بەرزکردەوە و وتی: رۆڵە.. من نەموت تۆ نابی بە والی.. وتم تۆ نابی بە مرۆڤ ! ئێستایش نەبویت بە مرۆڤ ! ئایا مرۆڤ هەیە لە دونیادا بە قامچی و شەق و پاسەوان باوکی خۆی راپێچ بکا؟
بەڵێ ..
ئەخلاق و ئەدەب و مرۆڤ بون پەیوەندیان بە پلە و پایەوە نیە
زۆرن ئەوانەی پلە و پایەیان بەرزە، بەڵام هێشتا زۆریان ماوە ببن بە مرۆڤ
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm