1

بابه‌ت: بۆ لە مەبەستم تێ ناگەی ئیتر بەسە نازو شەرم

بۆ لە مەبەستم تێ ناگەی ئیتر بەسە نازو شەرم
من نازانم بۆ ئەتاسێم کەتۆ دێیتە بەرام بەرم
ھەرچەندە جوورئەتم نیە کەپێت بڵێم عاشقی تۆم
...بەڵام لە تاریکی شەودا بەدی دەکرێ سووتانی مۆم
من بە شعر پەیامی خۆم خستە سەر پارچەیە کاغەز
لە دڵمدا ھەڵم گرتی لە ترسی کەســــــــــانی ناحەز
بەڵام پەیامەکانی من لای تۆ قسەو لاسایی بوو
لە ڕازی دڵ تێنەگەشتی بەلاتەوە ئاسایی بوو

http://smn21.com/up/uploads/jpg/dfeaa3bdef.jpg

2

وه‌ڵام: بۆ لە مەبەستم تێ ناگەی ئیتر بەسە نازو شەرم

Jwana Dast Xosh

دایە گەورەم
نەیدەزانی بڵێ خۆشم دەوێیت
بەڵام
دوای کۆچی باوەگەورەم
هەموو جارێک،
دوو پیاڵە چایی تێ دەکرد...!
http://smn21.com/up/uploads/jpg/4caf465af2.jpg