بابه‌ت: بێخود
له‌و ڕۆژه‌وه ڕۆیشتووه تۆراوه دڵی من
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ڕێم بێسه‌روشوێن ماوه دڵی من
ئاخۆ به چ شاخێكه‌وه گیرساوه دڵی من
یاخود به چ داخێكه‌وه سووتاوه دڵی من
ئه‌و هه‌مده‌می غه‌مخوار و نه‌دیمی منه یا ڕه‌ب
ئه‌و مهحرهبی ئه‌سرار و قه‌دیمی منه یا ڕه‌ب
ئه‌و گه‌وهه‌ری شههواری و یه‌تیمی منه یا ڕه‌ب
كه‌وتۆته چ بهحرێكهوه، خنكاوه دڵی من
مه‌جنوونی دوو گێسووی چ لهیلایهكه ئاخۆ
یا وامیقی جادووی چ عهزرایهكه ئاخۆ
دێوانه‌ی ئاهووی چ سهحرایهكه ئاخۆ
كام چیهرهپهری دیوه كه ترساوه دڵی من
ئه‌تلێته‌وه گاهێ به خه‌یاڵی خه‌توخاڵی
ئه‌خولێته‌وه گاهێ به چرای شه‌وقی جه‌ماڵی
نازانێ ئه‌گه‌ر چۆنه به‌ده‌ست ده‌رده‌وه حاڵی
وه‌ك پووشوپهڵاَشێكه به‌ده‌م باوه دڵی من
له‌و چۆڵ و بیابانه ئه‌بێ یاوه‌ری كێ بێ
یا به‌و كه‌ژ و كێوانه‌وه سه‌وداسه‌ری كێ بێ
یا لهتلهت و ئهڤگاری موژده‌ی ده‌ستی كێ بێ
چۆن ماوه كه له سه‌د لاوه كوژراوه دڵی من
بۆچی نه‌ڕژێ سه‌بای سروشكم وه‌كوو باران
بۆچی وه‌كوو یه‌عقووب نه‌بمه شوهره‌ی شاران
له‌و یووسفه پرسیم له بێگانه و له یاران
هه‌رگیز نییه سۆراخی له هیچ لاوه دڵی من
بۆ خۆم بگریم یان بۆ نه‌فسی په‌رده‌دڕاوی
یا بۆ جگه‌ری كون‌كون و سهدپارهكراوی؟!
چی كردووه یا ڕه‌ب كه خه‌و و خواردن و ئاوی
دایم غه‌م و بێداری و خوێناوییه دڵی من
چیكهم، چی بڵێم بۆ دڵه‌كه‌م كارییه ده‌ردم
شاهێدی منن مووی سپی و چیهره‌ی زه‌ردم
خۆڕایی نییه ناڵه‌ی گه‌رم و ده‌می سه‌ردم
هه‌ڵبه‌ت به لاَیهكهوه ئالاَوه دڵی من
ئه‌و سینه لهغهشخاڵییه، ئه‌و بێڕق و كینه
ئه‌و خاده‌می شه‌رعی نه‌ته‌وه و میلله‌ت و دینه
مه‌علووم چووه بۆ خزمه‌تی سالاری مه‌دینه
وام زانی كه فه‌وتاوه، نه‌فه‌وتاوه دڵی من
شاهێكی وه‌های گرتوه ڕۆحم به فیدای ئه‌و
شاهان شه‌ووڕۆژ دێنه قهدهمبووسی گه‌دای ئه‌و
(بێخود) مه‌به ئیتر به‌ئومێد و به‌ته‌مای ئه‌و
نایه‌ته‌وه لام، گه‌ر سه‌ری داناوه دڵی من