بابه‌ت: ناشوکری
که‌سێك لای زانایه‌ك له‌ده‌ست بێ به‌شیه‌کانی خۆی سكالای ده‌کرد و ده‌یناڵاند
زانا گوتی : ده‌ته‌وێت که هه‌زار درهه‌مت هه‌بێت و چاوت نه‌بێت ؟
وتی : به دڵنیایه‌وه نا ، دوو چاوی خۆم به هه‌موو دونیا ناگۆرمه‌وه
زانا پرسی : دڵت به هه‌زار درهه‌م دهگۆریتهوه ؟
وتی : نا
دیسان زانا پرسی : گوێ و ده‌ست و پێت چی ؟
وتی : هه‌رگیز
زانا گوتی : که‌واته هه‌نوکه خوای گه‌وره سه‌دان هه‌زار درهه‌می به‌تۆ به‌خشیوه، که‌چی سكاڵا ده‌که‌یت و گله‌یت هه‌یه
تۆ ئاماده نیت وه‌زعی خۆت له‌گه‌ڵ وه‌زعی زۆربه‌ی خه‌ڵك بگۆریته‌وه و خۆت له زۆربه‌ی که‌سانی ده‌ورووبه‌رت به خۆشبه‌ختر بزانیت ، که‌واته ئه‌و شتانه‌ی که به تۆ به‌خشراوه ، زۆر زیاتره له‌وه‌ی که دراوه به خه‌ڵکانی تر و تۆ هێشتا شوکرانه بژێری ئه‌مانه نیت و خوازیاری نیعمه‌تی زیاتریت ؟
کیمایی خۆشبه‌ختی / غه‌زالی
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!