بابه‌ت: سێ شت هه‌ن له هه‌ركه‌سدا هه‌بن شیرینی ئیمان ده‌چه‌ژێت
سێ شت هه‌ن له هه‌ركه‌سدا هه‌بن شیرینی ئیمان ده‌چه‌ژێت
٢٢ـ عَنْ أَنَسٍ (رضي الله عنه)، عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (ثَلَاثٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ وَجَدَ بِهِنَّ حَلَاوَةَ الْإِيمَانِ: مَنْ كَانَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِمَّا سِوَاهُمَا، وَأَنْ يُحِبَّ الْمَرْءَ لَا يُحِبُّهُ إِلَّا لِلَّهِ، وَأَنْ يَكْرَهَ أَنْ يَعُودَ فِي الْكُفْرِ -بَعْدَ أَنْ أَنْقَذَهُ اللَّهُ مِنْهُ- كَمَا يَكْرَهُ أَنْ يُقْذَفَ فِي النَّارِ). [بخاري الايمان حلاوة الايمان١٦، ٢١]
(ان‌س)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (سێ شت هه‌ن هه‌ر كه‌س تێیدابێت به‌و سیانه شیرینی ئیمان به‌ده‌ست ده‌هێنێ، هه‌ركه‌س خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم)ی له‌هه‌مووشت خۆشتر بووێت، هه‌روه‌ها كه‌سێكی خۆش‌ویست ته‌نها له‌به‌ر خوا خۆشی بووێت، ئینجا پێی ناخۆش بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوفر ـــ دوای ئه‌وه‌ی خوا ڕزگاری كرد لێیــ وه‌كو چۆن پێی ناخۆشه فڕێ بدرێته ئاگره‌وه).
٢٣ـ عَنْ أَنَسِ ابْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَلَدِهِ وَوَالِدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ).
(ان‌س)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (كه‌ستان باوه‌ڕی دامه‌زراوی نییه هه‌تا منی له‌منداڵه‌كانی و له‌باوك و دایكی و له‌هه‌موو خه‌ڵكیش خۆشتر نه‌وێت).
٢٤ـ عَنْ أَنَسٍ (رضي الله عنه)، عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَا يُؤْمِنُ عَبْدٌ حَتَّى يُحِبَّ لِجَارِهِ -أَوْ قَالَ: لِأَخِيهِ- مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ).
(ان‌س)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته، هیچ به‌نده‌یه‌ك ئیمانی نابێت هه‌تا ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێی خۆشه بۆ دراوسێكه‌ی ـ یافه‌رمووی بۆ براكه‌ی پێی خۆش نه‌بێت).واته: (ئیمانی ته‌واو نیه).