بابهت: ئەمشەو تارمایی ئەوینی تۆ ڕێگای پێگرتم
ئەمشەو تارمایی ئەوینی تۆ ڕێگای پێگرتم
تەمەن لەگەڵ دەریای خەیاڵا بەرەو کۆتایی ئەبردم
لە قسەکانت تێناگەم پێم بڵێ بۆ بەبێ هۆ
ئازاری دڵێک ئەدەیپەرێشانە ئەو بۆتۆ
ئەگەر بەقسەو باسی تۆبێت ئەبێ من تەرکی دونیاکەم
لە ئەشقی تۆ خۆم بێبەش کەم ڕوو لە سەحراکەم
هەتاکەی ئەم دڵە شێتە ئەبێت بەدوای تۆدا وێڵ بێت