بابه‌ت: چیرۆکێکی ناوازه !
ده‌مه‌وێت دیمه‌نێكی ناوازه له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه‌وسلم ) له‌گه‌ل ئێوه‌دا به‌ش بکه‌م :
حیفا، رۆژێك دێته لای پێغه‌مبه‌ری خوا
" یا رسول الله " کارێکم فێر بکه که بمگهینێته به‌هه‌شت !
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صل الله علیه‌وسلم ) وه‌ڵامی دایه‌وه :
" سه‌ره‌تا پێویسته له‌گه‌ڵ کورێك هاوسه‌رگیری بکه‌یت .. به‌مه نیوه‌ی دینه‌که‌ت ده‌پارێزیت ... "
له دوای ئه‌م فه‌رمانه حه‌یفا وتی :
" یارسول الله ده‌بێت ئه‌و که‌سه کێ بێت ؟ من مه‌لیکی حه‌به‌شه نه‌جاشی داخوازی کردم ، به‌ڵام قبوڵم نه‌کرد ، ته‌نانه‌ت داخوازیکار هه‌بوو که سه‌د حوشتری زۆر زینه‌تی تری ده‌دا ئه‌ویشم ڕه‌ت کرده‌وه، ئه‌مڕۆ که ده‌فه‌رموویت رزگاربوونت له هاوسهرگیرکردنتدایه، یا رسول الله تۆ کێت به دڵ بێت و به گونجاوی بزانیت، من به‌و ڕازیم ؟؟
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صل الله علیه‌وسلم ) به حیفای فه‌رموو :
" سبه‌ینێ به‌یانی یه‌که‌مین که‌س کێ هاته مزگه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوسه‌رگیری بکه "
پاشان به هاوه‌لانی فه‌رموو :
" سبه‌ینێ هه‌ر که‌س یه‌کمجار هاته مزگه‌وت، ئه‌م ئافره‌ته ده‌که‌مه هاوسه‌ری "
هاوه‌ڵانیش ڕازی بوون :
خوایی گه‌وره خه‌وێکی دا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئه‌مه‌یان بیست ، جگه له یه‌کێکیان ئه‌وانی تر هیچیان زوو به ئاگا نه‌هاتن ، پێغه‌مبه‌ری خوا به په‌رۆشه‌وه له چاوه‌ڕوانیدا بوو کێ یه‌که‌م که‌س ده‌چێته مزگه‌وت له ناکاو صوهه‌یب بینرا.
صوهه‌یب هاوهڵێژی بێ که‌س و هه‌ژار و ئه‌سمه‌ر و لاواز بوو
حه‌یفاش به ڕاده‌یه‌کی زۆر جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ که‌م و کورتی بوو
پێغه‌مبه‌ری خواش له پاش نوێژ حیفای بانگ کرد و ئاگاداری کرد، حه‌یفاش ڕه‌زامه‌ندی خۆی به‌رامبه‌ر قه‌زای خوا له لای پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ربڕی له پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله علیه‌وسلم ) وتاری خوێنده‌وه و نیکاحی خوێندن و فه‌رمووی :
" ئه‌ی صوهه‌یب ؟ هه‌سته شتێك بۆ ئه‌و خانمه بکڕه "
" یارسول الله له ماڵی دونیا یه‌ك درهه‌می زیوم نییه "
بۆ ئه‌مه‌ش حیفا 10 هه‌زار درهه‌م زیوی هێنا و دای به صوهه‌یب بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی پێویستیه‌کانی و پێی وت :
" بیبه و ئه‌وه‌ی پێویسته پێی بکڕه "
پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی . ئه‌ی صوهه‌یب ده‌ستی خانمه‌که‌ت بگره و بیبه‌وه ماڵه‌وه ، یارسول الله ماڵی من مزگه‌وته ، بیبه‌مه کامه ماڵ ؟
حیفا وه‌لامی دایه‌وه : خانووه گه‌وره‌که‌م به‌شێوه به تۆ ده‌توانی بمبه‌یته ئه‌وێ " پێغه‌مبه‌ری خواش زۆر دڵخۆش بوو به باره‌دۆخه‌که و دوعای بۆ کردن هاوه‌ڵه بهرێزهکانیش زۆر شتایشی ئه‌و ڕفتاره جوانه‌یان کرد و سوپاسی خوایان کرد، له پاشان چوونه خانووه گه‌وره‌که‌یان و له پاش نان خواردن حه‌یفا ووتی :
" ئه‌ی صوهه‌یب ! ئه‌وه بزانه که من بۆ تۆ نیعمه‌تم ، تۆش بۆ من مینحهت ، تۆ بۆ سوپاسگوزار بوونت له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته و منیش بۆ ئارامگرییم له‌سه‌ر ئه‌و مینحهته ، وه‌ره با ئه‌مشه‌و به په‌رستش و تاعه‌ته‌وه به‌رینه سه‌ر ، تۆ به پاداشتی سوپاسگوزاران و منیش به پاداشتی ئارامگران بگه‌ین ، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی : کۆش و سهرایهك له به‌هه‌شتدا هه‌یه که ته‌نها بۆ ئارامگران و سوپاسگوزارانه
ئه‌و شه‌وه هه‌ردووکیان به په‌رستشه‌وه سه‌رقاڵ بوون، حه‌زره‌تی جوبرائیل ( علیه سلام ) پێغه‌مبه‌ری له حاڵی ئه‌و شه‌وه‌ی ئه‌وان ئاگادارکرده‌وه و مژدانه‌ی به به‌هه‌شت و نوری ئیلاهی پێدان، به‌یانی که صوهه‌یب بۆ نوێژ ڕۆیشته مزگه‌وت پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رمووی :
" ئه‌ی صوهه‌یب حاڵی ئه‌مشه‌وتان من باسی بکه‌م یان خۆت باسی ده‌که‌یت ؟ "
وه‌ڵامی دایه‌وه " ئێوه بفه‌رموون ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا "
پێغه‌مبه‌ری خواش باسی حاڵی ئه‌و شهوهیانی کرد و له پاشان مژده‌ی دانێ :
" ئێوه به‌هه‌شتین و له‌وێ به دیداری خوای موته‌عال ده‌گه‌ن "
صوهه‌یب له خۆشی‌دا که‌وته سه‌ر زه‌وی و به فرمێسکه‌وه سه‌ری نایه سوجده و پاڕانه‌وه ، " ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ! ئه‌گه‌ر له من خۆش بوویت ، پێش ئه‌وه‌ی توشی گوناه ببمه‌وه ڕوحم بکێشه ! "
خوای مه‌زن دوعاکه‌ی قبوڵ کرد و له سوجده‌دا گیانی کێشا هاوه‌ڵان ئه‌مه‌یان بینی خۆیان پێ ڕانه‌گیرا ، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی : " هێشتا شتێکی تر هه‌یه که پێی سه‌رسام ببن ، حیفاش هه‌ر له‌م کاته‌دا ڕۆحی ته‌سلیم کرده‌وه "
نوێژی مردوویان له‌سه‌ر هه‌ردووکیان کرد و له ته‌نیشت یه‌که‌وه ده‌فنیان کردن ، له پشت سه‌ریانه‌وه دوو ته‌ختیان دانا و له‌سه‌ر یه‌کێکیان نووسی ( ئه‌مه گۆڕی سوپاسگوزاری نیعمه‌تی خوایه ) له‌سه‌ر ئه‌وی تریشیان نوسی ( ئه‌مه گۆڕی ئارامگری مینحهتی خوای ته‌عالایه )
--------
ئه‌وه بێجگه له خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵان بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه‌وسلم ) که ههینابووه و هه‌رچیه‌کی فه‌رموو بێ به گوێیان کردووه
ده‌توانین سود له‌وه‌ش وه‌ربگرین که کچ ده‌توانێ صبر بگرێ یان کور صبر بگرێ تا کچێکی باش به قسمه‌تی ده‌بێ
وه له‌مه‌ش ئه‌وه هه‌یه بۆ کچان ئه‌گه‌ر کورێکی باش و دیندار هات به زۆری داواکاریه‌کان په‌شیمانی نه‌که‌نه‌وه چونکه له‌م به‌سه‌رهاته ئه‌وه سه‌لماندرا که که‌سی به ئه‌خلاق و دیندار هه‌موو سامانی دونیا ده‌هێنی وه‌ك حه‌یفا چۆن هه‌موو پاڕه‌ی خۆی به‌خشی بۆ صوهه‌یب.
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!