بابه‌ت: ته‌قه‌لا
ته‌قه‌لا
رۆژێك کونێکی بچووك که‌وته قۆزاخهیهکهوه ، که‌سێك دانیشت و چه‌ند کاتژمێرێك سه‌یری ته‌قه‌لای په‌پوله‌ی کرد بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له کونی قۆزاخهکهوه
له ناکاو ته‌قه‌لای په‌پوله‌که وه‌ستا و وا دیار بوو که هیلاك بووه و ئیتر ناتوانێت درێژه به هه‌وڵی خۆی بدات ئه‌و که‌سه بڕیاری دا یارمه‌تی په‌پوله‌که بدات و به مقه‌سێك کونی قۆزاخه‌که‌ی گه‌وره کرد.
په‌پوله‌که به ئاسانی هاته ده‌ره‌وه ، به‌لام جه‌سته بچووک و باڵه‌کانی گرنج بوو. ئه‌و که‌سه له سه‌یر کردنی به‌رده‌وام بوو ، ئه‌و چاوه‌ڕیی بوو باڵی په‌پوله بکرێته و پارێزگاری له جه‌سته‌ی بکات ، به‌ڵام ئه‌مه رووی نه‌دا و له ڕاستیدا په‌پوله‌که ناچار بوو به درێژایی ته‌مه‌نی له‌سه‌ر زه‌وی بخوشێت و هه‌رگیز نه‌یتوانی به باڵه‌کانی بفڕێت ، ئه‌و که‌سه به به‌زییه نه‌یزانی که سنووردارێتی قۆزاخه و ته‌قه‌لا بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له‌و کونه ورده ، ئه‌وا خوا بۆ په‌پوله‌ی داناوه ، تاکو به‌م هۆیه‌وه شله‌یه‌ك له لاشه‌یه‌وه بڕژێت و پاش ده‌رکه‌وتن له قۆزاخه‌که‌ی ده‌رفه‌تی فڕینی پێ بدات.
هه‌ندێك جار له ژیاندا ته‌نیا پێویستمان به تهقلایه ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره وای دانابوایه که به‌بێ هیچ کێشه‌یه‌ك ژیان به‌سه‌ر به‌رین شه‌له‌ل ده‌بووین ، وه‌کو پێویست به هێز نه‌ده‌بووین و هه‌رگیز نه‌مانده‌توانی بفڕین —
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!