1

بابه‌ت: لێدوانه‌كـانی سه‌رهـه‌نگ موحسین ده‌رباره‌ی یاری هـه‌ولێر×شباب ئوردن

سبه‌ی یانه‌ی هـه‌ولێر له‌جـامی یه‌كێتی ئـاسیـا روبه‌ری یـانه‌ی شه‌بابی ئوردنی ده‌بێته‌وه‌ .

ئـا/ سـانی نـاصیح

كاپتینی یانه‌ی هـه‌ولێر  گۆڵچی " سه‌رهـه‌نگ مـوحسین " له‌لێدوانێكی تـایبه‌تی YSM21به‌شی وه‌رزشی چ ده‌ڵێت .

سبه‌ی چوارشـه‌ممه‌  له‌قۆنـاغی گـروپه‌كـأنی جـامی یه‌كێتی ئـاسیـا  له‌یه‌كـه‌م یـاری دا له‌گـروپی ( D ) كـاتژمێر 6:00ی ئێواره به‌كـاتی هـه‌رێمی كوردستــان ،‌ له‌ یـاریگـایی " عەممانی نێودەوڵەتی"  روبه‌ری یـانه‌ی شبـابی ئوردنی ده‌بێته‌وه‌ .
ده‌رباره‌ی یـارییه‌كـه‌ كـاپتینی یـانه‌ی هه‌ولێر گۆڵچی " سه‌رهـه‌نگ مـوحسین " له‌لێدوانێكی تـایبه‌تی SM21به‌شی وه‌رزشی ده‌ڵێت (خۆ ئاماده‌كردنه‌كانمان باشه‌، دوو یاری یانه‌ی شباب ئورده‌نمان بینیوه‌ كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئاسانكارییمان بۆ ده‌كات له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌. هیوادارم ئێمه‌ وه‌كو یاریزانان له‌ ئاستی پێویستدا بین و ئه‌و پلانه‌ی ڕاهێنه‌ر پێمانی ده‌سپێرێ به‌ڕێژه‌یه‌كی باش جێ به‌جێی بكه‌ین. وه‌ دڵخۆشیشم به‌ وره‌ی یاریزانه‌كان هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌نجام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ بێت ئینشائه‌ڵا (

هـه‌روه‌هـا له‌كۆنگره‌ی رۆژنـه‌مـاوانی ئه‌مـرۆ كـاپتینی یـانه‌ی هـه‌ولێر سه‌رهـه‌نگ موحسین ده‌ڵێت (ئامادەكارییەكی باشمان بۆ ئەم یارییە كردووە و یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێراق پەیوەندییان بە مەشقەكانی یانەكە كردووە بۆیە ئێمە لە هەموو روویەكەوە ئامادەین بۆ ئەم یارییە و زانیارییەكی تەواومان لەسەر یانەی شەباب ئوردن هەیە، كە سەیری دوو یاری یانەكەمان كردووە لە خولی ئوردن بۆیە هیوادارین بتوانین دڵی جەماوەی یانەكەمان خۆش بكەین بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەك ).


فۆتۆ:وه‌رگیراوه‌
http://im77.gulfup.com/MLlhn.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: لێدوانه‌كـانی سه‌رهـه‌نگ موحسین ده‌رباره‌ی یاری هـه‌ولێر×شباب ئوردن

سه‌ركه‌وتوو ئه‌بن إن شاءالله‌

3

وه‌ڵام: لێدوانه‌كـانی سه‌رهـه‌نگ موحسین ده‌رباره‌ی یاری هـه‌ولێر×شباب ئوردن

دةست خوش كاك سانى أن شاألله سةركةوتن بو خومانة