1

بابه‌ت: پشوو مەدە، تا پشوو بدەی

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان و خۆشەویستان: ڕەنگە ئەم ناونیشانەی سەرەوە لای هەندێكتان ڕوون نەبێت و لە مانا و مەبەستەكەی نەگەن، بەڵام لەم بابەتە كورتەدا مانا و مەبەستەكەی دەخەمە ڕوو بە ئومێدی ئەوەی بتوانی بە وردی بیخوێنیتەوە و سوودی لێ ببینی.
بەڕێزان: خوای گەورە مرۆڤ و جنۆكەی تەنها بۆ ئەوە دروست كردوە كە خوای گەورە بپەرستن هەروەكو دەفەرموێت:
[وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ] (سورة الذاريات: 56)
جا خۆشەویستان مادام زانیمان كە خوای گەورە ئێمەی بۆ بەندایەتی كردنی دروست كردووە، و لە پاداشتی ئەو بەندایەتییەش بەهەشتی پڕ لە ناز و نیعمەتی هەتا هەتاییمان پێ دەبەخشێت بۆیە ئەبێت لە ئەنجامدانی عیبادەت كردنی خوای گەورە هیچ كات پشوو نەدەین و بەردەوام خەریكی كاری چاكە و خێر بین و هیچ كات هەست بە ماندوبون و بێ تاقەتی نەبین ، چونكە ژیانی ئەم دونیایە كورتە و دەڕوات ئەوەی كە دەمێنێتەوە ئەو كردەوە چاكانەیە كە لە كاتی خۆشی و ناخۆشی، لە كاتی سەرما و گەرما، لە كاتی تێر و برسێتی، لەكاتی لەشساغ و نەخۆشی، لەكاتی دەوڵەمەندی و فەقیری... ئەنجاممان داوە.
بەڵێ خۆشەویستان: ئێمەی موسڵمان لەم دونیایەدا ڕێبوارین و لەسەفەرداین و ماڵی هیچ كەسێكمان لەم دونیایەدا نیە بەڵكو ماڵی هەموو یەكێك لە ئێمە لە بەهەشتدایە بەو مەرجەی كەوا لەم سەفەرە كورتەی دونیاماندا پشوو نەدەین و بەردەوام بین لەسەر ئەنجامدانی پەرستشەكان و خۆمان بە دوور بگرین لە تاوان و خراپەكان و صەبر و ئاراممان هەبێت لەسەر ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان و خۆڕاگریش بین لەبەرامبەر بە تاوانەكان و نەفسی بەدكار و شەیتانی نەفرەت لێكراو وامان لێ نەكات كەوا ئەم دونیا چەند ڕۆژیەمان وا لە پێش چاو خۆش و شرین بكات كەوا فكرمان لە خۆشی و ناز و نیعمەتی بەهەشت ببڕێت.
بەڵێ خوشكان و برایانی بەڕێزم: تاوەكو توانات هەیە و گەنجیت هەوڵبدە ئەو تەمەنە جوانەت لە عیبادەت كردنی خوای گەورەدا سەرف بكە و پشوو مەدە و توێشوو بۆ قەبر و قیامەتی خۆت كۆبكەرەوە بۆ ئەوەی لە بەهەشتدا بۆ هەتا هەتایە پشوو بدەی، ئەو بەهەشتەی كە خوای گەورە لەبارەیەوە دەفەرموێت: [ فَلا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ]   [ السجدة: 17] . واتە: جا هیچ كەس لەو بەختەوەرانە نازانێت چی بۆ هەڵگیراوە و شاراوەتەوە لە ناز و نیعمەتی جۆراوجۆر، كە چاوەكان پێ‌ی گەش دەبنەوە، لە پاداشتی كار و كردەوەی پاك و چاكیاندا كە (دونیادا) ئەنجامیان دەدا.
بەڵێ بەڕێزان: خوای گەورە داوای لێ كردووین كەوا پێشبڕكێ بكەین بۆ بەدەستهێنانی لێبوردنی خوایی و بەدەستهێنانی بەهەشت وەك دەفەرموێت: [وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ] (سورة آل عمران: 133).
واتە: پێشبڕكێ بكەن بۆ لێ بوردنێكی گەورە لەلایەن پەروەرگارتانەوە، وە بۆ بەهەشتێك كە پانییەكەی (بە ئەندازەی) ئاسمانەكان و زەوی یە كە ئامادە كراوە بۆ لە خوا ترسان.
بەڵام بەداخەوە زۆرێك لەخەڵكی بە پێچەوانەوە پێشبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ماڵی دونیا.
دوا وتەم ئەوەیە كە ئەبێت هەمیشە هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی خوای گەورە لە خۆمان ڕازی بكەین و هیچ كات هەست بە ماندووی نەكەین و پشوو نەدەین تاوەكو مردن هەر وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: [وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ] (سورة الحجر: 99)  واتە: وە پەروەردگارت بپەرستە هەتا مردن یەخەت پێ دەگرێت.
ba8

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: پشوو مەدە، تا پشوو بدەی

دةستت خوش كاك ئةحمةد خوا جةزات بداتةوة

3

وه‌ڵام: پشوو مەدە، تا پشوو بدەی

supes

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg