1

بابه‌ت: ئینسان لە نێوان جەستەو ڕووحیدا‌و سەرگەردان بوونی:

خودا ئینسانی لە دوو بەش پێكهێناوە:
یەكەم: بەشی جەستەیی.
دووەم: بەشی مەعنەوی.
هەرچی بەشی جەستەیەكەیەتی خوای گەورە لە خاك‌و خۆڵی زەوی دروستی كردووە، وە بەشە مەعنەویەكەیشی ئەو ڕووحە دەگرێتەوە كە لە ئاسمانەوە دادەبەزێت‌و دێتە ناو جەستەوە..
جا كە جەستەو ڕووح یەكیگرت ژیان بۆ ئینسان پێكدێنێن، مردینیش بریتیە لە جیابوونەوە جەستەو ڕووح، لە پاش مردنیش جەستە دەگەڕێتەوە بۆ ناو ئەو خاك‌و خۆڵەی كە لێوەی هاتووە، ڕووحیش بەرزدەبێتەوە بۆ ئەو جێگایەی كە لێوەی دابەزیوە كە ئاسمانە...
بەڕێزەكەم:
ئینسان هەتا لە ژیاندا بێ ، دەبێ خزمەتی جەستەی خۆی بكات، بەو شتانەی كە جەستەی لێ پێكهاتووە، كە شتە ماددیەكانە... جەستە پێویستی بە خواردن‌و خواردنەوەیە بۆ ئەوەی گەشە بكات‌و بەردەوام بێ... وە پێویستی بەوەشە كە لەشتی زیانبەخش بیپارێزی بۆ ئەوەی نەفەوتێ... هەندێ جار بە هۆی شتە ماددیە زیانبەخشەكانەوە جەستە تووشی نەخۆشی دەبێ، بۆیە پێویستە دەستەبەجێ چارەسەری بكەی، ئەگەر نا تەشەنە دەكات‌و جەستە دەفەوتێنێ..
بە هەمان شێواز بەشی ڕووحی‌و دەروونی ئینسانیش دەبێ بەردەوام خزمەت بكرێ ، بۆ ئەوەی ئینسان هەست بە بەختەوەری‌و دڵئارامی بكات... بەڵام خزمەتی ڕووح بە چی دەكرێ؟
بەداخەوە لێرەدا ئینسان تووشی لێتێكچوون‌و هەڵەی گەورەو گرانبووە... هاتووە خزمەتی ڕووحی خۆی بە شتە ماددیەكان كردووە!!! بۆیە پەنا دەبات بۆ زۆر كردنی سەروەت‌و سامان !!! پەلە قاژە دەكات بۆ گەیشتن بە دەسەڵات‌و مەقام !!! هەموو شتە ماددەیەكان تاقی دەكاتەوە‌و خزمەتكاری خۆی پێدەكات بۆ ئەوەی لە دونیادا بە بەختەوەری بژی!!! دەبینین كەسێكی هەژارو نەدار كە برسی‌و ڕووت‌و پێ پەتییە‌و جەستە‌و بەدەنی لە شەكەتی‌و ماندووبووندایە، بەڵام ڕووح‌و دەروونی لە ئیسراحەت‌و ئارامیدایە!!! لەولاشەوە كەسێكی دەسەڵاتدارو سەروەت‌و ساماندار دەبینین جەستەی زۆر ئیسراحەت‌و بێ ئازارە، بەڵام ڕووح‌و دەروونی یەك پارچە خەڵووزێكەو دەبێتە خۆڵە مێش !!! باشە ئامەنە بۆ وان؟؟؟؟!!!!
نهێنیەكە لەوەدایە بەشی ڕووحی‌و دەروونی ئینسان لەزەت لەشتە ماددیەكان ناكات‌و بەختەوەرو خۆشبەختی ناكات، چونكە ڕووحی ئینسان وەكو جەستەی نییە كە لە سەر زەویەوە هاتبێ‌‌و لەزەت لەشتی ماددیەكانی سەر زەوی بكات، بەڵكو ڕووحی ئینسان لە ئەصڵدا لە ئاسمانەوە دابەزیوەو هاتۆتە خوارێ، ئەو شتانەی كە ڕووح بەختەوەرو خۆشبەخت دەكەن لەسەر زەویدا دەستناكەوێ، بەڵكو لەو شوێنەدا دەستدەكەوێ كە ڕووحەكەی لێوە هاتووە كە ئاسمانە...
بۆیە رووحیش پێویستە لەو خواردن‌و خواردنەوەی دەرخوارد بدرێ كە لە ئاسمانەوە بۆ دیاری كراوە كە ئیمان‌و عەمەلی صالحە، بۆ ئەوەی گەشە بكات‌و بەردەوام بێ... وە لەو شتە زیانبەخشانەش بپارێزرێ كە ڕووح بەرەو فەوتان‌و نابووت بوون دەبەن، كە كوفرو مەعصیەتە...
كوفرو تاوان ڕووحی ئینسان تووشی نەخۆشی دەكات، بۆیە پێویستە دەستەبەجێ چارەسەر بكرێ، ئەگەر نا تەشەنە دەكات‌و لایەنی ڕووحی ئەو كەسە دەمرێت‌و لە ناو دەچێت.. ئەو كاتە جەستەی ئەو ئینسانە دەبێت بە گۆڕ بۆ ئەو ڕووحە مردووە...
بەڕێزەكەم :
بۆیە خوای پەروەردگار لەناو هەموو هەسارەكانی گەردوون دا زەوی بۆ مرۆڤ هەڵبژاردووە، كەزەویش بە جۆرێك سازكراوە و هەڵخراوە، كەهەل ومەرجی ژیان و گوزەرانی ئینسان بڕەخسێنێ‌ و سەرجەم پێداویستی یەكانی بۆ فەراهەم بهێنی، كەهیچ شتێك نی یە مرۆڤ پێویستی پێ‌ی بێ‌ بۆ خزمەتی جەستەی خۆی لەزەوی دا دەست نەكەوێ‌، بە جۆرێك كە مرۆڤ پێویستی بەوە نی یە ڕوو لە هەسارەیەكی تر بكات، وەهەر هەسارەیەكی تر هەڵبژێرێ‌، ئەوا ژیان و گوزەرانی لێ تێك دەچێ‌، چونكە لەگەڵا پێكهاتەی لاشەی و بەدەنیدا ناسازێ‌ و ناگونجێ‌..
بەهەمان شێوە:
لە ناو هەموو یاساو ڕێساكاندا خوای پەروەردگار بەرنامەو دینێكی تایبەتی بۆ مرۆڤ هەڵبژاردووە و دیاری كردووە، وە ئەو دین و بەرنامەش بەجۆرێك دانراوە و نێرراوە كەهەرچی خێرو خۆشی و بەرژەوەندی ئینسانە تێیدا ڕەچاو كراوە و دیاری كراوە و, ئینسان بەهاتنی شەریعەت و بەرنامەی خوا ڕێ‌ ی سەرفرازی وعیزەتمەندی و بەختەوەری و ئۆخ ژینی و خۆش ژینی ڕاستەقینەی هەمەلایەنەی پیشاندراوە و گەورەترین چاكەی لەلایەن خواوە لەگەڵا كراوە و چاكترین نیعمەتی پێ‌ بەخشراوە.
وە ئەو بەرنامەو شەریعەتەی خوا هیچ شتێكی نەهێشتۆتەوە و باسی نەكردبێ‌ كە مرۆڤ پێویستی پێی بێ‌ و زەرورەتی ژیانی بێ‌، بەجۆرێك وردەكاری لەشتەكاندا كردووە و وردودڕشتی ڕۆشن كردۆتەوە كەئیتر مرۆڤ پێویستی بەوە نی یە ڕوو لەدین و بەرنامەیەكی تر بكات ، بۆیە ئینسان گەر هەردین و بەرنامەیەكی تر هەڵبژێرێ‌ ئەوا ژیان و گوزەرانی لێ تێك دەچێ‌، چونكە لەگەڵا ڕووح‌و دەروون‌و سروشت و فیترەتی دا ناسازێ‌ و نا گونجێ‌.
*****************************
د.كاوە ئەكرەم سەنگاوی

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: ئینسان لە نێوان جەستەو ڕووحیدا‌و سەرگەردان بوونی:

[size=22]كاكه‌ فه‌قێ احمدی گول من پێشنیارێكم هه‌یه‌  من بۆخۆم كه‌بابه‌تێكی وادرێژ ئه‌بینم تای ده‌گرم چونكه‌ زه‌وقی خویندنه‌وه‌یم نیه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌ت درێژ بوو به‌دوو پۆست یان سێ پۆست هه‌ڵی واسه‌ به‌رای من خوێنه‌ری زیاتر ئه‌ بێتن[/size]