1

بابه‌ت: یانه‌ی هـه‌ولێر دووخـاڵی گرینگی له‌ده‌ست دا

له‌خـولی نایابی عێراق بۆتۆپی پێ  له‌ جه‌وله‌ی 14 دا  دووای نیوه‌رۆی ئـه‌مرۆ شـه‌ممه‌ كۆمـه‌ڵێك یـاری ئه‌نجـام درا ، له‌یه‌كێكه‌ له‌یـارییه‌كـان دا یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌نێو یاریگـایی خۆی روبه‌روی یانه‌ی میـاء بووه‌ له‌ یـارییه‌كه‌ش دا هـه‌ردوو یـانه‌ به‌ئه‌نجـامی ( 1 – 1 ) به‌رامبه‌ر بوون .

گۆڵه‌كـه‌ی یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌خـوله‌كی 80 له‌رێگه‌ی یاریزان لوئه‌ی صلاح تۆمـار كـرا ، گۆڵه‌كـه‌ی یـانه‌ی مینـاء ش له‌رێگه‌ی یاریزان علی حصنی فه‌یصل له‌خـوله‌كی 90 تۆمـاری كـرد .

ئێستــا یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌ 11 یــاری 24 خــاڵی هه‌یه‌ ، له‌پله‌ی دووه‌م دێت
یـانه‌ی مینـاء به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 18 خــاڵ له‌پله‌ی شه‌شه‌م دێت .

ئه‌نجـامی یارییه‌كـانی دیكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو .

( نفت 0 - 1  كرخ )
( قوه‌جـه‌ویه‌ 0 – 4 نه‌جه‌ف )
( نه‌فتی باشور 3 - 2 دهۆك )

ئـا/سـانی نـاصیح

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: یانه‌ی هـه‌ولێر دووخـاڵی گرینگی له‌ده‌ست دا

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش كاكه‌ سانی برایه‌كه‌م ماندونه‌بی به‌ هه‌ر حال له‌ دۆراندن چاكتره‌ [/size]